به‌ختیار ئیسماعیل: زۆربه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ به‌ردی‌ زراویان هه‌یه‌ بێ‌ ماك و بێ‌ ئازارن و پێویستیان به‌ هیچ جۆره‌ چاره‌سه‌رێك نییه‌.

 نازه‌نین عوسمان_چه‌مچه‌ماڵ
به‌ردی زراو یه‌كێك له‌نه‌خۆشییانه‌ی‌ ڕۆژانه‌ چه‌ندان كه‌س به‌ده‌ستی یه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، مرۆڤ توشی كۆمه‌ڵێك  ناره‌حه‌تی‌ وكێشه‌ی‌ تری جه‌سته‌ی‌ ده‌كه‌ن.بۆ زانیاری زیاتر له‌م باره‌وه‌ به‌رێز دكتۆر(به‌ختیار ئیسماعیل محمود) پسپۆڕی‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ گشتی‌ ، وه‌ڵامی‌ پرسیاره‌كانمان ده‌داته‌وه‌.
پرسیار:مه‌به‌ست له‌ به‌ردی‌ زراو چی یه‌؟
د.به‌ختیار: به‌ردی‌ زراو: ئه‌و به‌رده‌یه‌ كه‌له‌ توره‌كه‌ی‌ زراو (ئه‌ندامێكه‌ شێوه‌ هه‌رمێ‌ یه‌، ده‌كه‌وێته‌ ژێر جگه‌ره‌وه‌)، یان  له‌ بۆرییه‌كانی‌ زراودا دروست ده‌بێت،زیاتر له‌20% ی‌ ژنانی‌ ئه‌مه‌ریكاو كه‌نه‌داو ئه‌وروپا، یرۆده‌ی‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ن،
پرسیار:جۆره‌كانی‌ به‌ردی‌ زراو چین.؟
د.به‌ختیار:جۆره‌كانی‌ به‌ردی‌ زراو زۆرن هه‌ریه‌كه‌و هۆكاری تایبه‌تی‌ خۆی هه‌یه‌
یه‌كه‌م_كۆلیسترۆڵ: باوترین جۆری‌ به‌ردی‌ زراوه‌،ڕه‌نگی‌ زه‌رد یان قاوه‌ییه‌، زۆربه‌ی‌ پێكهاته‌كانی‌ له‌ماده‌ی‌ كۆلیسترۆڵ پێكهاتووه‌، له‌ڕه‌گه‌زی‌ مێدا زیاتر دروست ده‌بێت، له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێك هۆكار كاریگه‌رییان هه‌بێت بۆ دروست بوونی‌ ئه‌م جۆره‌ی‌ به‌ردی‌ زراو، وه‌ك: (زۆر خواردنی‌ خۆراكه‌ چه‌ورییه‌كان وكه‌م خواردنی‌ ماسی‌ و ماده‌ سیلیلۆزییه‌كان (سه‌وزه‌و میوه‌)،زۆر هۆكاری‌ تر هه‌ن كه‌ توێژینه‌وه‌كان ده‌رییان خستووه‌ پاڵنه‌رن بۆ درووست بوونی‌ ئه‌م به‌رده‌، له‌وانه‌:
1_قه‌ڵه‌وی‌.
2_سككردنی‌ زۆر.
3_به‌كارهێنانی‌ چاره‌سه‌ری‌ هۆرمۆنی‌، وه‌ك: (خه‌پله‌ی‌ دژه‌ سك پڕی‌).
4_ته‌مه‌ن، له‌ته‌مه‌نی‌ 40 ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌.
5_دابه‌زینی‌ كێش له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا، به‌هۆی‌(پارێزكردن یان نه‌شته‌رگه‌ری‌).
6_هۆكاری‌ بۆ ماوه‌یی‌.
7_ به‌رزی‌ چه‌وری‌ خوێن.
8_هه‌ندێك نه‌خۆشی‌ ڕیخۆڵه‌، وه‌ك:( نه‌خۆشی‌ كرۆن).

دووه‌م_ڕه‌نگی‌ ڕه‌ش: ئه‌م جۆره‌ له‌به‌ردی‌ زراو دروست ده‌بێت له‌ئه‌نجامی‌ شیبوونه‌وه‌ یان تێكشكانی‌ خڕۆكه‌ سووره‌كانی‌ خوێن كه‌له‌ هه‌ندێك نه‌خۆشیدا،وه‌ك: (سالاسیماو نه‌خۆشی‌ پاقله‌ و.....)دا به‌دی‌ ده‌كرێت كه‌ ڕه‌نگی‌ ڕه‌شه‌.

سێ یه‌م_ڕه‌نگی‌ قاوه‌یی‌: ئه‌م جۆره‌یان له‌ئه‌نجامی‌ گیرانی‌ ڕێڕه‌وی‌ شله‌ی‌ زراو و هه‌وكردنی‌ زراودا دروست ده‌بێت و ڕه‌نگی‌ قاوه‌ییه‌.
پرسیار: نه‌كانی‌ به‌ردی‌ نزراو چین.؟
د.به‌ختیار: نیشانه‌كانی‌ بریتین له‌:
1_بێ‌ ماك (بێ‌ ده‌نگ): زۆربه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ به‌ردی‌ زراویان هه‌یه‌ بێ‌ ماك و بێ‌ ئازارن و پێویستیان به‌ هیچ جۆره‌ چاره‌سه‌رێك نییه‌.
2_ئازار: ئازاری‌ به‌ردی‌ زراو زیاترله‌  به‌شی‌ سه‌ره‌وه‌ی‌ سكدا دروست ده‌بێت، هه‌ندێكجاریش ئازاره‌كه‌ لای‌ ڕاستی‌ سك ده‌گرێته‌وه‌ وئازاره‌كه‌ له‌شێوه‌ی‌ پچڕپچڕدایه‌و هه‌ندێكجار ئه‌یداته‌ شانی‌ ڕاست و به‌شی‌ سه‌ره‌وه‌ی‌ پشت.
3_هه‌وكردنی‌ توره‌كه‌ی‌ زراو: له‌م باره‌دا نه‌خۆش جگه‌ له‌ئازار پله‌ی‌ گه‌رمی‌ له‌شی‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌ و هه‌ندێكجاریش له‌وانه‌یه‌ نه‌خۆش تووشی‌  هێڵنجان و ڕشانه‌وه‌و زه‌ردوویی‌ بێت.
پرسیار: ماكه‌كانی‌(خراپی یه‌كانی‌) به‌ردی‌ زراو چین.؟

د.به‌ختیار: ماكه‌كانی‌ به‌ردی‌ زراو:
1_هه‌وكردنی‌ به‌ردی‌ زراو.
2_هه‌وكردنی‌ بۆری‌ زراو.
3_لا ڕه‌شه‌ی‌ توره‌كه‌ی‌ زراو.
4_ زه‌ردوویی‌.
5_هه‌وكردنی‌ په‌نكریاس.
6_گیرانی‌ ڕیخۆڵه‌.
7_ژه‌هراوی‌ بوونی‌ خوێن.
8_شێرپه‌نجه‌ی‌ توره‌كه‌ی‌ زراو كه‌متر له‌ 1%.
پرسیار: دیاریكردنی‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌:
د.به‌ختیار: دیاریكردنی‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌:
 یه‌كه‌م_سۆنار: باشترین و ئاسانترین ڕێگه‌یه‌ بۆ دیاریكردنی‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌.
دووه‌م_شیكاری‌ تر: هه‌ندێك شیكاری‌ تر هه‌ن كه‌ له‌هه‌ندێك باری‌ تایبه‌تدا به‌كاردێن بۆ دیاریكردنی‌ به‌ردی‌ زراو، وه‌ك:
1_تیشكی‌ سینی‌.
2_تیشكی‌ ته‌نوری‌.
3_وێنه‌ی‌ له‌رینی‌ موگناتیسی‌.
4_هه‌ناویین.
5_شیكاری‌ جگه‌رو په‌نكریاس.

پرسیار: چاره‌سه‌ر چی یه‌.؟
د.به‌ختیار: كاتێك نه‌خۆش ئازاری‌ نه‌بێت یان هیچ ماكێكی‌ نه‌بێت، ئه‌وا پێویست به‌ چاره‌سه‌ر ناكات، به‌لاَم كاتێك ئازار یان ماكێكی‌ په‌یدا كرد، ئه‌وا پێویسته‌ توره‌كه‌ی‌ زراو لابرێت به‌ڕێگه‌ی‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ (كردنه‌وه‌ی‌ سك) یان هه‌ناویین.
له‌ هه‌ندێك باری‌ تایبه‌تدا به‌ردی‌ زراو به‌هۆی‌ تیشك یان وه‌رگرتنی‌ ده‌رمانه‌وه‌  ئه‌شێت چاره‌سه‌ر بكرێت.
پرسیار: بۆچی‌ توره‌كه‌ی‌ زراو لاببرێت، سوودی‌ چی‌ یه‌.؟
د. به‌ختیار: سووده‌كانی‌ لابردنی‌ زراو به‌ هه‌ناویین:
1-هه‌ڵدڕینه‌كه‌ی‌ كه‌مه‌ (3_4 كون) كه‌له‌ ڕووی‌ جوانییه‌وه‌ باشتره‌.
2_ئازاری‌ پاش نه‌شته‌رگه‌ری‌ كه‌مه‌.
3-زووتر نه‌خۆش ده‌رده‌چێت له‌نه‌خۆشخانه‌ زووتریش ده‌چێته‌وه‌ سه‌رباری‌ ئاسایی‌ ژیان.
4_ماكی‌ دوای‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ كه‌متره‌.

 

ژماره‌ی بینین:
2515
به‌روار:
30/06/2013
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 25
    
ئایا سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ كوردستان به‌ده‌م خواستی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروسییه‌وه‌یه‌؟



ریکلام
بڵاوکراوه:‌
بڵاوکراوەکان