كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌یه‌ی نیشته‌جێبوون، خوێندن، نه‌مانی جیاوازی جینایه‌تی داخوازی چه‌ندین ساڵه‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندروستییه‌
ماكوان عزةت: چه‌ندین ساڵه‌ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌دووای سێ داوای سه‌ره‌كییه‌وه‌ن، به‌لاَم ئێشسته‌یش به‌دی نه‌هاتووه‌، نه‌قیبی سه‌ندیكا جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ به‌دواده‌چوون بۆ به‌دیهاتنی مافه‌ڕه‌واكانیان. جه‌بار محمه‌د ره‌حیم، نه‌قیبی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌روه‌ك جاران به‌تاسه‌وه‌ له‌ ئومێدی به‌دیهاتنی مافه‌ ڕه‌واكانمانین، له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر چی له‌ هه‌موو بۆنه‌یه‌كدا ڕاسته‌وخۆ خواسته‌كانمان له‌ په‌یامه‌كانمان چه‌ند باره‌كردوه‌ته‌وه‌، زۆر نیگه‌رانین له‌ به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی داواكانمان و نه‌ڕه‌خساندنی هه‌لی ته‌واو تاوه‌ك به‌و په‌ڕی تواناوه‌ بتوانین وه‌لاَمی پێویستی داخوازییه‌كانی هاوولاَتیان ئاماده‌بكه‌ین و دڵنیایی و ئارامی و ته‌ندروستی ته‌واویان بۆ دابین بكه‌ین له‌ ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستیدا، وه‌ به‌ جورئه‌ته‌وه‌ بڵێین كه‌ ئاستی خزمه‌تگوزاری له‌ هه‌رێمه‌كه‌ماندا هه‌رنه‌بێت له‌ ئاستی وولاَتانی دراوسێیه‌. جه‌بار محمه‌دئه‌مین گوتیشی: دیاره‌ سه‌ندیكا پێداگری له‌سه‌ر باشتربوونی ڕه‌وشی په‌رستاران ده‌كات، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ گه‌وره‌ترین پێكهاته‌ی ته‌ندروستی له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ هه‌نگاوی گه‌وره‌ له‌ گۆڕانكاری له‌ سیته‌می ته‌ندروستی به‌ ئه‌نجام ده‌گات، نیگه‌رانیمان خۆپه‌رستی توێژایه‌تی نییه‌، به‌ڵكو له‌ په‌رۆشیمانه‌ بۆ خه‌ڵكی وولاَتمان، بۆ ئاسووده‌ی پارێزه‌رانی وولاَته‌ تا به‌تۆكمه‌یی كاربكه‌ن و دڵنیاییان پێببه‌خشین له‌وه‌ی له‌ هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا ته‌ندروستیان پارێزراو ده‌بێت. نه‌قیبی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی گوتیشی: ئه‌گه‌رچی له‌ ڕابردوو ئێسته‌یش گه‌ڵیك له‌ داواكارییه‌كانمان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه‌، له‌ بێ باكیمان كه‌مناكاته‌وه‌، چونكه‌ به‌سه‌لماندنی دڵسۆزیمان بۆ گه‌له‌كه‌مان، مێژوی ڕابردویه‌كی پڕشانازی ئاماده‌ده‌كه‌ین، كه‌ سه‌ندیكا پێداگیری ده‌كات خوازیاره‌ به‌رپرسانی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان، هێنده‌ی به‌رپرسیارییه‌تیان له‌ مێژوی ئه‌م وولاَته‌ ئۆباڵه‌كه‌یان به‌ شانازییه‌وه‌ ڕابگرن، چونكه‌ مێژووی سبه‌ی بۆ هه‌مووان قسه‌ی ده‌بێت، وه‌ پاساو له‌ كه‌سیشمان قبوڵ ناكات. گوتیشی: داخوازیه‌كانمان بریتین له‌: یه‌كه‌م: نه‌هێشتنی نا دادپه‌روه‌ری توێژایه‌تی و چینایه‌تی له‌ نێو ئه‌رك و مافدا. دوو: كردنه‌وه‌ی ڕوانگه‌یه‌ك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و پیشه‌یی، بۆ په‌رستاران و سه‌رجه‌م كارمه‌ندان. سێ: جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كارمه‌ندان و په‌رستاران له‌ هه‌ولێر و دهۆك، وه‌ك سلێمانی. هاوكات نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ مافه‌كان و پێداویستی ئه‌م چینه‌یه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ له‌ به‌رچاو ده‌گیرێت، وه‌ له‌ دواین كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی بالاَی وه‌به‌رهێنان كه‌ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ دهۆك و هه‌ولێر درا بۆ ئه‌وه‌ی بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردن و كاری له‌سه‌ر بكرێت. دكتۆر ڕێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕوانگه‌ی پێزانینمان بۆ ئه‌رك و ماندووبوونی ڕۆڵی په‌رستاران و گرنگی ئه‌و توێژه‌ و له‌ پێناو باشتركردنی ژینگه‌ی كاركردنیان و مافه‌كانیان كه‌شیاوبێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ركانه‌یان هه‌نگاو به‌هه‌نگاو كارمانكردووه‌، له‌مڕۆوه‌ جێگیر كردنی جێگری به‌ڕێوبه‌ری گشتی بۆ كاروباری كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌گشت به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كان و دیوانی وه‌زاره‌ت و كارگێری و پلان ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردن و پێدانی ده‌رماڵه‌ی ئێشكگری به‌ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و، هه‌روه‌ها ڕێكخستنی مامه‌ڵه‌كردنی ده‌رمان له‌ نۆرینگه‌ ته‌ندروستییه‌كانی كارمه‌ندان، هه‌موو ئه‌وكارانه‌ن له‌ كابینه‌ی حه‌وت هه‌شت به‌رده‌وامی هه‌یه‌. هاوكات بۆبه‌رزكردنه‌وه‌ی ئاست و ڕاهێنانی به‌رده‌وام بۆ كارمه‌ندان و ڕاهێنانیان به‌رده‌وام ده‌بێت و بۆ ئه‌مساڵیش 300 كارمه‌ند بۆ گه‌شه‌پێدان به‌رزكردنه‌وه‌ ی ئاستی زانستیان ده‌نێرینه‌ ده‌ره‌وه‌ی وولاَت. له‌ هه‌وڵه‌كانیشمان به‌رده‌وامین بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی خوێندن له‌ ده‌ره‌وه‌ی وولاَت بۆ پیشه‌كانیان. ئاواز حه‌میده‌فه‌ندی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه‌ به‌ڵێن ده‌ده‌ین به‌ گشت كارمه‌ندانی ته‌ندروستی وه‌ك لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ جددی پاڵپشت ده‌بین بۆ به‌دیهاتنی مافه‌ڕه‌واكانیان.
ژماره‌ی بینین:
2499
به‌روار:
12/05/2015
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 25
    
ئایا سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ كوردستان به‌ده‌م خواستی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروسییه‌وه‌یه‌؟



ریکلام
بڵاوکراوه:‌
بڵاوکراوەکان