ئامار نه‌خۆشخانه‌ی‌ شه‌هید هۆشه‌نگ ئازاد له‌چه‌مچه‌ماڵ



ئا: نازه‌نین عوسمان /چه‌مچه‌ماڵ
به‌پێی‌ ئامارێكی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شه‌هید هۆشه‌نگ ئازاد بۆ منداڵبوون  له‌چه‌مچه‌ماڵ، له‌شه‌ش مانگی‌ ڕابردودا 2178 منداڵ له‌دایكبووه‌، كه‌ 1058 یان كچن‌و ئه‌وانی‌ تریش كوڕن.
به‌پێی‌ ئه‌و ئاماره‌ كه‌وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست ماڵپه‌ری سه‌ندیكای كارمه‌ندانی‌ كوردستان كه‌وتوه‌، تیایدا هاتووه‌ له‌ماوه‌ی‌ 6 مانگی‌ ساڵی‌ ڕابردودا، 2178 منداڵ له‌دایكبووه‌، له‌و ژماره‌یه‌ش 1106 كوڕن‌و 1058 كچن.
هه‌روه‌ها 613 منداڵیان به‌نه‌شته‌رگه‌ری‌ له‌دایكبوون، كه‌7 حاڵه‌تیان به‌ دوانه‌ له‌دایكبوون،  17 منداڵیشیان پاش له‌دایكبونیان مردون.
له‌به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ ئاماره‌كه‌دا هاتووه‌، له‌شه‌ش مانگی‌ ڕابردودا 172
نه‌شته‌رگه‌ری‌ تایبه‌ت به‌ژنان و نه‌خۆشی یه‌كانی‌ ژنان كراوه‌، كه‌ له‌ جۆری گه‌وره‌و ناوه‌ندو بچوكن.
نه‌خۆشخانه‌ی‌ شه‌هیدهۆشه‌نگ ئازاد بۆ منداڵبوون  له‌چه‌مچه‌ماڵ له‌ 1/12/ 2010 كراوه‌ته‌وه‌.
له‌م نه‌خۆشخانه‌دا سێ پزیشكی‌ پسپۆڕو دوو پزیشكی‌ ڕاهێنراوی‌ بواری ژنان ومنداڵبوون، به‌به‌رده‌وامی‌ كاری پێویست بۆ ژنان و ئافره‌تانی‌ سنوره‌كه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ژماره‌ی بینین:
2370
به‌روار:
27/07/2012
بیروڕاکان
ئایا سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ كوردستان به‌ده‌م خواستی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروسییه‌وه‌یه‌؟



ریکلام
بڵاوکراوه:‌
بڵاوکراوەکان