دكتۆره‌ به‌ناز موباره‌ك: شێرپه‌نجه‌ گه‌شه‌ی‌ به‌رده‌وام و بێ‌ كۆنترۆڵی‌ خانه‌كانی‌ له‌شه‌
هاورێ سیروان/ نه‌خۆشخانه‌ی‌ هیوا

یه‌كێك له‌و نه‌خۆشییه‌ باوانه‌ی‌ كه‌ ئه‌مرۆ زۆربه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ به‌ده‌ستی‌ یه‌وه‌ ده‌نالێنن و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه‌ بۆ سه‌ر ژیانی‌ مرۆڤ  شێرپه‌نجه‌یه‌ و توشی هه‌موو ئۆرگانه‌كانی‌ له‌ش ده‌بێت و هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان، معرزن بۆ توش بوون.
بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر كۆمه‌لگه‌و لایه‌نی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌رچاو روون بن له‌ هۆكارو چۆنیه‌تی‌ توش بوون.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و بۆ به‌رچاو روونی‌ زیاتر دكتۆره‌ (به‌ناز موباره‌ك) پسپۆری (شێرپه‌نجه‌و نه‌خۆشییه‌كانی‌ خوێن) وه‌لاَمی‌ چه‌ند پرسیارێكی‌ داینه‌وه‌.
ئێشك: شێرپه‌نجه‌ چیه‌؟
 د.به‌ناز: گه‌شه‌ی‌ به‌رده‌وام و بێ‌ كۆنترۆڵی‌ خانه‌كانی‌ له‌شه‌، ئه‌م زیادبونه‌ ئه‌بێته‌ هۆی‌ دروست بوونی‌ بارستایی‌ یه‌ك یان گرێ‌ یه‌ك كه‌ توانای‌ بلاَو بوونه‌وه‌ی‌ به‌ناو له‌شدا له‌ڕێگه‌ی‌ ده‌مار یان مولوله‌كانی‌ خوێنه‌وه‌و توانای‌ له‌ناوبردنی‌ خانه‌ زیندوه‌كانی‌ ئه‌بێت.
 له‌م باره‌دا كه‌ شێرپه‌نجه‌كه‌ ته‌شه‌نه‌ی‌ كردووه‌ خانه‌كانی‌ له‌ش له‌باری‌ ئاسایدا توانای‌ گه‌شه‌و دابه‌ش بوون و مردنی‌ هه‌یه‌ هه‌ركاتێك پرۆسه‌ی‌ مردنی‌ خانه‌كان نامێنێت شێرپه‌نجه‌ دروست ئه‌بێت.
ئێشك:  نیشانه‌كانی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ چین؟
 د.به‌ناز: نیشانه‌كانی‌ جیاوازه‌و ئه‌گۆرێت به‌پێ‌ ی‌  ئه‌و كۆئه‌ندامه‌و جۆری‌ شێرپه‌نجه‌كان و ته‌شه‌نه‌كردن و قه‌باره‌ی‌ شێرپه‌نجه‌كه‌. بۆ نمونه‌:
1 – ده‌ركه‌وتنی‌ گرێ‌ له‌وانه‌یه‌ له‌لایه‌ن نه‌خۆشه‌كه‌ هه‌ستی‌ پێ‌ نه‌كرێت وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك
2 – ئازارو ناره‌حه‌تی‌ و زه‌ردوی‌ وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی‌ په‌نكریاس
3 – قه‌بزی‌ یان سك چوون شێرپه‌نجه‌ی‌ قۆلۆن
4 -       جۆری‌ میز كردن پرۆستات
5 – تا هیلاكی‌ ئاره‌ق كردنه‌وه‌ی‌ زۆر كه‌م خوێنی‌ كه‌م بوونه‌وه‌ی‌ كێش كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ دیار ئه‌بێ‌
ئێشك: هۆكاره‌كانی‌ تووش بوون به‌م نه‌خۆشیه‌ چین؟
د.به‌ناز: هۆكاره‌كان تا راده‌یه‌ك نه‌زانراوه‌ به‌لاَم چه‌ند هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی‌ هه‌یه‌ له‌وانه‌:
1 – ئه‌وهۆكارانه‌ی‌ كه‌ كارده‌كاته‌ سه‌رDNA  ئه‌مانه‌ پیان ئه‌وترێ‌ SARCINEGENوه‌ك (جگه‌ره‌_ماده‌ی‌ كیمیایی‌_ تیشك به‌تایبه‌ت تیشكی‌ گاما_ تیشكی‌ خۆر و_ سوته‌مه‌نی‌ ئۆتۆمۆبیل هه‌ر هۆكارێكی‌ تر ببێته‌ هۆی‌ پیس بوونی‌ ژینگه‌)
2 – بۆ ماوه‌یی‌
3 – قه‌ڵه‌وی‌
4 – بوونی‌ چه‌ند هه‌وكردنێكی‌ ڤایرۆسی‌ وه‌ك هه‌و كردنی‌ جگه‌ر (HBV)
ئێشك: ئه‌و هۆكارانه‌ چین پێویسته‌ مرۆڤ دوور بكه‌وێنه‌وه‌ لێی‌؟
د.به‌ناز: ئه‌و شتانه‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ مرۆڤ لێی دوور بكه‌وێته‌وه‌ بۆ خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشییه‌:
1 – كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ گۆشتی‌ سور
2 – كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ خوێ‌
ئێشك: ئه‌و خۆراكانه‌ چین پێویسته‌ زیاتر به‌كار بێت بۆ دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ تووش بوون له‌م نه‌خۆشیه‌؟
د.به‌ناز: ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ زۆر بخورێت:
 ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ ڕیشالیان زۆره‌ -سه‌وزه‌ میوه‌ برۆكلی‌- فسق باده‌م .
ئێشك: چی‌ بكرێت بۆ خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشیه‌؟
د.به‌ناز: تووش بوون به‌ شێرپه‌نجه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ جینات ، ژینگه‌و شێوازی‌ ژیان كه‌ زۆربه‌ی‌ هۆكاره‌كان ئه‌توانرێت كۆنترۆل بكرێت
1 – واز هێنان له‌ جگه‌ره‌ كێشان
2 – واز هێنان له‌ ماده‌ كحول یه‌كان
3 – خواردنی‌ ته‌ندروست
4 – جوڵه‌ی‌ به‌رده‌وام و وه‌رزش كردن
5 – دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ تیشكی‌ خۆری‌ راسته‌و خۆ به‌تایبه‌ت له‌ نێوان 10 به‌یانی‌ بۆ 4 عه‌سر
6 – پشكنینی‌ پێش وه‌خت بۆ شێرپه‌نجه‌كان به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك و كۆلۆن
7 – به‌كار هێنانی‌ كوتان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئه‌گه‌ری‌ توش بوونیان هه‌یه‌ به‌ ڤایرۆسه‌كان وه‌ك ڤایرۆسی‌ جگه‌ر.
ژماره‌ی بینین:
2032
به‌روار:
22/11/2014
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 25
    
ئایا سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ كوردستان به‌ده‌م خواستی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروسییه‌وه‌یه‌؟



ریکلام
بڵاوکراوه:‌
بڵاوکراوەکان