له‌ سنوری‌ قه‌زای‌ ده‌ربه‌ندیخاندا له‌ دایكبوونی‌ كوڕ زیاتره‌ له‌ كچ، به‌ڵام مردنی‌ پیاو زۆرتره‌ له‌ ژن
له‌ سنوری‌ قه‌زای‌ ده‌ربه‌ندیخاندا له‌ دایكبوونی‌ كوڕ زیاتره‌ له‌ كچ، به‌ڵام مردنی‌ پیاو زۆرتره‌ له‌ ژن

حامی‌ ئه‌حمه‌د


ئامارێكی‌ سه‌ره‌تایی‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ گشتی‌ ده‌ربه‌ندیخان ده‌ریده‌خات كه‌ له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا رێژه‌ی له‌دایكبونی كوڕان زیاتره‌ وه‌ك له‌ كچان و ژماره‌ی پیاوه‌ مردووه‌كانیش له‌ ژنه‌ مردووه‌كان زیاترن، به‌پێ ی‌ ئاماره‌كه‌ كه‌ به‌شی‌ ئاماری‌ له‌ دایكبوون و مردن  له‌ سنوری‌ قه‌زای‌ ده‌ربه‌ندیخان پێ‌ ی‌ هه‌ستاوه‌، له‌ ماوه‌ی‌ پێنج مانگی‌ ڕابووردا له‌ به‌رواری‌ ( 1/1/2012 تا 30/5/2012 ) ڕیژه‌ی له‌دایكبون (639) حاڵه‌ته‌ كه‌ (325 ) یان كوڕن (314) یان كچن.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه‌ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ ڕووداوی‌ جیاجیا كۆچی دوایان كردووه‌ (49 ) هاوڵاتی بوون، به‌ڵام له‌و ڕێژه‌یه‌  ( 31 ) یان پیاوبووه‌ ( 18 ) یان ژن بوون.
سه‌رچاوه‌ په‌یجی‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ده‌ربه‌ندیخان له‌ فه‌یسبووك
ژماره‌ی بینین:
2771
به‌روار:
28/06/2012
بیروڕاکان
ئایا سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ كوردستان به‌ده‌م خواستی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروسییه‌وه‌یه‌؟



ریکلام
بڵاوکراوه:‌
بڵاوکراوەکان