وەزیر و بریکاری وەزارەتی تەندروستی سەردانی دەستەی باڵای سەندیکایان کرد
بە مەبەستی ھەماھەنگی و لە نزیکەوە ئاشنابوون بە رەوتی ئیش و کارەکان و خواست و داواکاریەکانی کارمەندانی تەندروستی، رۆژی ٢٠٢١/١/١٢ ھەریەک لە بەرێزان (دکتۆر سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی و (دکتۆر رەھێل فەرەیدون) بریکاری وەزیری تەندروستی سەردانی دەستەی باڵای سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستانیان کرد و لە لایەن بەرێزان (جەبار محمد رحیم) نەقیبی سەندیکا و (عیسا خانۆ) جێگری نەقیب و ئەندامانی دەستەی باڵا پێشوازیان لێکرا. لە کۆبوونەوەیەکدا تییدا وێرای بەخێرھێنان و خۆشحاڵی خۆیان بەو سەردانە ھەروەک پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی بەرێز (دکتۆر رەھێل فەرەیدون) کرد بە بۆنەی دەست بەکاربوونی وەک بریکاری وەزارەتی تەندروستی و ھەروەھا چەند تەوەرەیەکی گرینگ تایبەت بە کارمەندانی تەندروستی لە بارەی (خۆبەخش،خوێندن، دامەزراندن) گفت و گۆی لەبارەوە کرا و جەخت کرایەوە لەسەر پێشخستن و رێکخستنەوەی سێکتەری پەرستاری و کارمەدانی تەندروستی لە ھەردوو کەرتی گشتی و تایبەتدا.
ژماره‌ی بینین:
585
به‌روار:
13/01/2021
بیروڕاکان