ئەندام پەرلەمانێکی کوردستان سەردانی دەستەی باڵای سەندیکای کرد
لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوەکانی لێژنەکانی پەرلەمان لە ناوەندەکانی تەندروستی و رێکخراوەییدا، ئەمڕۆ ٢٠١٠/١١/١٠ (شادی نەوزاد) ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە لێژنەی داکۆکی کردن لە مافی ژنان، سەردانی دەستەی باڵای سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستانی کرد و لەلایەن نەقیب و جێگر و ئەندامانی دەستەی باڵا پێشوازی لێکرا، تیایدا لە کۆبوونەوەیەکدا سەبارەت بە مافی ژنان و ئافرەتانی ناوەندەکانی تەندروستی لە رووی پیشەیی و رووبەرو بوونەوەی توند و تیژی و داکۆکی کردن لە مافەکانیان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و جەخت لە ھەماھەنگی نێوان پەرلەمان و سەندیکا کرایەوە تاوەکو بتواندرێت لە چوارچێوەی کۆمەڵێک یاسا و رێسای سەردەمیانە کە رێگری بکرێت لە کاری توند و تیژی و پێشێلکاری دژ بە خانمان کە رۆژانە لە ناوەندەکانی تەندروستیدا رووبەرویان دەبێتەوە، ھەروەھا چەندین تەوەرەی تری تایبەت بەو پرسە تاوتوێ کران و سەرنج و پێشنیار خرایە روو.
ژماره‌ی بینین:
147
به‌روار:
11/11/2020
بیروڕاکان