پرسەنامە
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە بەناوی دەستەی باڵای سەندیکای کارمەندانی تەندروستی كوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو (هەژار فاضل سیتەی) کارمەندی تەندروستی لە قەزای ئامێدی دەکەین، کە بەداخەوە بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 كۆچی دوایی کرد. خوالێخۆشبوو دڵسۆزانە خزمەتی بواری تەندروستی و هاوڵاتیانی کردووە. داواكارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بە خانەوادە و كەسوكار و دۆستانی ببەخشێت. انا لله و انا الیه راجعون.. سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان/ ده‌سته‌ى باڵا 2020/11/7
ژماره‌ی بینین:
93
به‌روار:
07/11/2020
بیروڕاکان