کارمەندێکی تەندروستی سلێمانی بووە قوربانی کۆرۆنا
به‌داخه‌وه‌ ھەواڵی کۆچی دوایی كارمه‌ندى ته‌ندروستى ( کاوە عوسمان عەلی)مان پێگەیشت بە ھۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا کە کارمەندی تەندروستی بوو لە ھۆبەی چاودێری تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی. بۆیە به‌ناوى ده‌سته‌ى باڵاى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ و سه‌رجه‌م هاوپیشه‌كانى ده‌كه‌ین و له‌ یه‌زدانى مه‌زن ده‌پارێینه‌وه‌ كۆچكردوو به‌ به‌هه‌شتى به‌رینى شاد بكات و سه‌بووریش به‌ خانه‌واده‌كه‌ى بدات .. انا لله و انا الیه راجعون.. سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان/ ده‌سته‌ى باڵا 2020/10/24
ژماره‌ی بینین:
97
به‌روار:
24/10/2020
بیروڕاکان