دەستەی باڵا پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی بەرێوەبەری کارگێڕی وەزارەتی کرد
ئەمڕۆ ٢٠٢٠/١٠/٢٠ ھەریەک لە نەقیب و جێگر و ئەندامانی دەستەی باڵای سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان بە مەبەستی پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی بەرێز ( کاروان کەمال) بەڕێوەبەری نوێ ی کارگێڕی لە دیوانی وەزارەتی تەندروستی سەردانی ناوبراویان کرد، لەمیانەی ئەو سەردانەدا جەخت لەسەر ھەماھەنگی نێوان ھەردولا بەمەبەستی راپەڕاندنی ئیش و کارەکانی کارمەندانی تەندروستی کرایەوە، ھەروەھا دەستەی باڵای سەندیکا پشتیوانی خۆی بۆ ھەر جۆرە ھاوکاریەک دەربڕی لە پێناو سەرخستنی ئیش و کارەکان.
ژماره‌ی بینین:
371
به‌روار:
21/10/2020
بیروڕاکان