کارمەندێکی تەندروستی سنووری شەقڵاوە گیانی لە دەستدا
به‌داخه‌وه‌ ھەواڵی کۆچی دوایی كارمه‌ندى ته‌ندروستى ( حەمید عبدالكريم)مان پێگەیشت بە ھۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا کە کارمەندی تەندروستی بوو لە بنکەی تەندروستی مامەجەلکە لە سنووری قەزای شەقلاوە. بۆیە به‌ناوى ده‌سته‌ى باڵاى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ و سه‌رجه‌م هاوپیشه‌كانى ده‌كه‌ین و له‌ یه‌زدانى مه‌زن ده‌پارێینه‌وه‌ كۆچكردوو به‌ به‌هه‌شتى به‌رینى شاد بكات و سه‌بووریش به‌ خانه‌واده‌كه‌ى بدات .. انا لله و انا الیه راجعون.. سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان/ ده‌سته‌ى باڵا 2020/10/20
ژماره‌ی بینین:
196
به‌روار:
20/10/2020
بیروڕاکان