سەرۆکی پەرستارانی نەخۆشخانەی رزگاری کۆچی دوایی کرد
‎بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (سعدی علی) سەرۆکی ‎ پەرستاران لە نەخۆشخانەی رزگاری فێرکاری لە شاری ھەولێر مان پێگەیشت ئەم ھەواڵە زۆر نیگەرانی کردین، کۆچکردوو کارمەندێکی چالاک و دڵسۆز بوو ساڵانێکە رۆلێکی کارای ھەبووە لە خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و نەخۆشخانەی رزگاری و لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیھان بە گشتی و کوردستان بەتایبەتی بەردەوام بووە لە خزمەتکردنی تووشبووانی ڤایرۆسەکە و سەرەنجام خۆشی دەبێتە ھەڵگری ڤایرۆسەکە و دوای چەندین رۆژ ململانێ لەگەڵ نەخۆشیەکە کۆچی دوایی کرد، بۆیه‌ به‌ناوى ده‌سته‌ى باڵاى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ و سه‌رجه‌م هاوپیشه‌كانى ده‌كه‌ین و له‌ یه‌زدانى مه‌زن داواكارین كۆچكردوو به‌ به‌هه‌شتى به‌رینى خۆی شاد بكات و سه‌بووریش به‌ كه‌س و كار و خانه‌واده‌كه‌ى بدات .. ‎انا لله و انا الیه راجعون.. ‎سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان/ ده‌سته‌ى باڵا 2020/9/17
ژماره‌ی بینین:
203
به‌روار:
17/09/2020
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200