داواى پله‌ى شه‌هید بۆ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ده‌كرێت
له‌به‌رامبه‌ر داواكاریه‌كى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ رێگاى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیه‌وه‌ كه‌ داواى كرد به‌ پێدانى پله‌ى شه‌هید به‌وكارمه‌نده‌ ته‌ندروستییانه‌ى كه‌ له‌ ئه‌ركى فه‌رمى له‌ پێناو چاره‌سه‌رى هاوڵاتیانى تووشبو به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن به‌ هه‌ژماركردنى سه‌رجه‌م شایسته‌ داراییه‌كانی شه‌هید.
بۆیه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى نووسراوه‌كه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌رز كرده‌وه‌ ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
بۆ/سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران/ سه‌رۆكایه‌تى دیوان
بابه‌ت/داواكارى
هاوپێچ وێنه‌یه‌ك له‌ نوسراوى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان/ده‌سته‌ى باڵا ژماره‌ (79) رێكه‌وتى (2020/7/5) تكایه‌ ره‌زامه‌ندى بفه‌رموون له‌سه‌ر پێدانى پله‌ى شه‌هید بۆ ئه‌و كارمه‌نده‌ ته‌ندروستیانه‌ى كه‌ له‌ ئه‌ركى فه‌رمى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ چاره‌سه‌رى هاوڵاتیان تووشی ئه‌م ڤایرۆسه‌ ده‌بن و گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن وه‌سه‌رجه‌م شایسته‌ داراییه‌كانى شه‌هید بانگرێته‌وه‌.
له‌گه‌ڵ رێزماندا...
ژماره‌ی بینین:
248
به‌روار:
09/09/2020
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200