پێشینه‌ى ساڵانه‌ و سوپاس و پێزانین به‌ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ده‌درێت

دواى ئه‌وه‌ى له‌ رێگاى نووسراوێكه‌وه‌ سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان داواى له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كرد كه‌ پێشینه‌ى ساڵانه‌(قدم) بۆ ماوه‌ى ساڵێك یان هاوشێوه‌ى به‌ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى بدرێت كه‌ خۆنه‌ویستانه‌ ئه‌ركى خۆیان ئه‌نجامداوه‌ به‌مه‌به‌ستى روو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌گه‌ڵ پێدانى سوپاس و پێزانین، بۆیه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وه‌ڵامی داواكاریه‌كه‌ى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى دایه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
بۆ/ سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان/ده‌سته‌ى باڵا
ب/ وه‌ڵام
سه‌باره‌ت به‌ نووسراوتان ژماره‌ (80) له‌ (2020/7/12) ده‌رباره‌ى پێدانى پێشینه‌ى ساڵانه‌(قدم) بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى ته‌ندروستى كه‌ ئه‌ركى خۆیان ئه‌نجامداوه‌ له‌ پێناو سه‌لامه‌تى هاوڵاتیان و به‌شداربوون له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌وا نوسراو بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ و ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دراوه‌.
له‌گه‌ڵ رێزماندا..

ژماره‌ی بینین:
342
به‌روار:
09/09/2020
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200