وه‌ڵامى سه‌ندیكاى كارمه‌ندان له‌سه‌ر دامه‌زراندنى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى دەدرێتەوە
دواى ئه‌وه‌ى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان به‌نووسراوی ژماره‌ 51 له‌ 2020/3/4 به‌ مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى و روو به‌ڕووبونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ فه‌رمى داواى له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كرد به‌مه‌به‌ستى دامه‌زراندنى ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌ نێوان (750 تا 1000)دا بێت بۆ هه‌ریه‌ك له‌ پیشه‌كانى (په‌رستارى زانكۆ، په‌رستارى په‌یمانگا، یاریده‌ده‌رى بێهۆشكار) كه‌ ناوه‌نده‌كانى ته‌ندروستى پێویستى زۆریان پێ هه‌یه‌، له‌ وه‌ڵامدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وه‌ڵامی نووسراوه‌كه‌ى دایه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
بۆ/سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان/ده‌سته‌ى باڵا
ب/ دامه‌زراندن
ئاماژه‌ به‌ نوسراوتان ژماره‌ 51 له‌ 2020/3/4 هه‌روه‌ك ئاگادارن له‌ ئێستادا به‌هۆى قه‌یرانى دارایی دامه‌زراندن له‌هه‌رێمی كوردستان راگیراوه‌ به‌ڵام وه‌ك وه‌زاره‌ت له‌ هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامین بۆ ئه‌وه‌ى دواى باش بوونى دارایی هه‌رێم ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دامه‌زراندنیان وه‌ربگرین
له‌گه‌ڵ رێزدا
ژماره‌ی بینین:
442
به‌روار:
09/09/2020
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200