سەندیکای کارمەندان ھەڵوێست دەردەبرێ لەسەر ئەو کارمەندە تەندروستیانەی بە کۆرۆنا کۆچی دوایی دەکەن
سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لەداوا دەکات ئەو کارمەندە تەندروستیانەی کە خۆبەخشن و بە ھۆی کۆرۆناوە گیا لەدەست دەدەن لە پای خزمەتیان لە ناوەندەکانی تەندروستیدا بە شێوەی خۆبەخش وەکو دامەزراوی ھەمیشەیی ھەژمار بکرێن، لەوبارەیەوە لە رێگەی نووسراوێکەوە کە ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی کردووە و ئەمەش دەقەکەیەتی: بۆ/ وەزارەتی تەندروستی/ نوسینگەی تایبەت ب/ داواکاری تکایە رەزامەندیتان بفەرموون لەسەر بەرزکردنەوەی داواکاریمان بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بەو کارمەندە تەندروستییانەی کە بەشێوەی خۆبەخش کاردەکەن و بەھۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید19) گیان لەدەست دەدەن بۆیان بە (دامەزراندن)ھەژماربکرێت کە موچەی مانگانەیان لە (٥٠٠)ھەزار دینار کەمتر نەبێت لەگەڵ رێزدا سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان/دەستەی باڵا ٢٠٢٠/٨/٣١
ژماره‌ی بینین:
1345
به‌روار:
02/09/2020
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200