کارمەندێکی بانکی خوێن کۆچی دوایی کرد
به‌داخه‌وه‌ ئەمڕۆ 2020/8/31 كارمه‌ندى ته‌ندروستى ( یوسف ئاودەل مەولود) کە یاریدەدەری تاقیگەبوو لە بەرێوەبەرایەتی بانکی خوێن لە شاری ھەولێر كۆچى دوایی كرد، کۆچکردوو لەسەرەتای کردنەوەی بانکی خوێن وەک کارمەندێکی چالاک لەبەشی وەرگرتنی خوێن لەو بەرێوەبەرایەتیە خزمەتی کردووە وە بۆ ماوەیەکی درێژ ئەندامی تیمی گەڕۆکی ھەڵمەتی خوێن بەخشین بوو. بۆیە به‌ناوى ده‌سته‌ى باڵاى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ و سه‌رجه‌م هاوپیشه‌كانى ده‌كه‌ین و له‌ یه‌زدانى مه‌زن ده‌پارێینه‌وه‌ كۆچكردوو به‌ به‌هه‌شتى به‌رینى شاد بكات و سه‌بووریش به‌ خانه‌واده‌كه‌ى بدات .. انا لله و انا الیه راجعون.. سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان/ ده‌سته‌ى باڵا 2020/8/31
ژماره‌ی بینین:
300
به‌روار:
01/09/2020
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200