سەندیکای کارمەندانی تەندروستی روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان روونکردنەوەیەکی بۆ وەزارەتی تەندروستی و ناوەندەکانی تەندروستی بڵاو کردەوە کە تیایدا ئاماژەی بە ھەستیاری ئەو بارودۆخە کردووە کە لە ئاکامی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا ھاتۆتە کایەوە بەشێوەیەک کە وێرای زیادبوونی ژمارەی توشبووان لە نێو ھاونیشتمانیان ھەروەھا لە ئێستادا بەھۆی شەونخونی و ئێشکگری بەردەوامی دکتۆر و کارمەندانی تەندروستی و ستافی نەخۆشخانەکان لە ناوەندەکانی تەندروستیدا، بۆیە ژمارەی تووشبووان لە نێویاندا بە شێوەیەکی بەرچاو لە زیادبووندایە، ئەمەش دەقی روون کردنەوەکەیە: زەنکی مەترسی زیادبوونی تووشبون بە پەتایی کۆرۆنا لە نێو ستافەکانی تەندروستی لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا لە کوردستان لەبەهاری ساڵی 2020 سوپایەکی سپی بە ورەیەکی بەرز و بەهەموو توانا سنووردارەکانی ڕووبەڕووی ئەم پەتایە بوونەوە ، توانا و خێرای بڵاوبونەوەی ئەم پەتایە زۆرێک لە ووڵاتانی جیهانی تووشی شۆک کرد و دەستیان کرد بە وەرگرتنی ڕێکاری جۆراوجۆر بۆ ڕێگری لە خێرای بڵاوبوونەوەی ،کوردستانیش لە سەرەتا هاوشێوەی ئەم ووڵاتانە زۆر ڕێکاری پوختی گرتەبەر بەڵام لەبەر درێژخایندنی ئەم ڕێکارانە و بەهەڵە بەسیاسی و دینکردنی ئەم پەتایە و هەروەها لەبەر ناهەموواری باری ئابووری لە کوردستان هاووڵاتیان وەک پێویست پابەندی ئەم رێکارانە نەبوون و نەخۆشیەکە سەرەتا لە پارێزگای سلیمانی و دواتر لە هەولێر وئێستاش لە دهۆک زۆر بەخێرای زیاد و تەشەنەی کرد ، لەدەرەنجام خەلکێکی زۆر تووشی ئەم نەخۆشیە بوون لە نێوانیشاندا ژمارەیەکی زۆر لە سوپای سپی لە دەزگا تەندروستیەکان لە پزیشک و پەرستار وکارمەندی تەندروستی و بایوولۆجی و کارگێر و هونەری و خزمەتگوزاری و ...هتد تووشی ئەم نەخۆشیە بوون لەپاڵ ئەم نەخۆشانەی دوێنی چارەسەریان دەکردن بەداخەوە پاڵکەوتن وخەوێندران . ئێمە وەک سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان وێرای دەستخۆشی لە یەکە یەکەی ئازیزان ئەندامانی سەندیکامان و تەواوی ستافەکانی تر هیوای سەلامەتی و چاک بوونەوەی خێرا بۆ نەخۆشەکان لە ستافەکانی تەندروستی بە تایبەتی کارمەندانی تەندروستی کە بەراستی ئەوان زیاتر لەهەموو توێژەکانی تر ماندوونەناسانە لەسەنگەری بەرگری ئەم پەتایە دابوون و ڕێژەیەکی زۆریشیان دووچاری ئەم نەخۆشیە بوون . بۆیە بە پێویستی دەزانین ئاگاداری ناوەندی تەندروستی بکەین لە مەترسی تووش بوونی ئەم ژمارەیە زۆرە لە ستافەکانی تەندروستی و هەڵکشانی ژمارەکە ،چونکە گومان نابێ خزمەتگوزاری تەندروستی لاواز بکات یان پەکی بخات ،بۆیە داواکارین لە وەزارەتی تەندروستی مشووری ئەم بوارە بخوات چ بە دامەزراندنی ژمارەیەکی پێویست لە کارمەندانی تەندروستی و دابینکردنی پێداویستیەکانی خۆپارێزی بە تەواوی و گرنگیدان بەهەموو بوارەکانی ژیانی ستافەکانی تەندروستی . لە کۆتایدا لە خودای گەورە دەپاڕێنەوە بە هەموو ناوە پیرۆزەکانی کە ئەم پەتایە لە نیوماندا بنبڕبکات و ووڵاتمان بپارێزێت و ئەم خۆشەویستانەشمان لەگەڵ تەواوی نەخۆشەکان شیفا بدات . لەگەڵ ڕێزدا... سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان/ دەستەی باڵا ٢٠٢٠/٨/١٢
ژماره‌ی بینین:
619
به‌روار:
13/08/2020
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200