ده‌سته‌ى باڵاى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستى كۆبوویه‌وه‌
ئه‌مڕۆ 2020/7/22 شاندێكی ده‌سته‌ى باڵاى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان له‌گه‌ڵ دكتۆر سامان به‌رزنجى وه‌زیری ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجامدا و ناوه‌رۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بریتى له‌ داكۆكی كردن له‌ ماف و ئیمتیازاته‌كانى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌ ناوه‌نده‌كانى ته‌ندروستیدا به‌تایبه‌تى به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ و په‌ره‌سه‌ندنی په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنا و بوونى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌ سه‌نگه‌رى به‌رگرى كردن له‌ بڵاو بوونه‌وه‌ى ئه‌و په‌تایه‌ به‌ ئامانجى رزگاركردنى ژیانى هاو نیشتیمانیان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌سته‌ی باڵا له‌ ئه‌جێندایه‌كدا چه‌ند داواكاریه‌كى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى پێشكه‌شى وه‌زیری ته‌ندروستى كرد تاوه‌كو حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌ده‌م داواكاریه‌كانه‌وه‌ بێن و پاداشتى قوربانى و شه‌ونخونی كارمه‌ندانى ته‌ندروستى بكرێت و ده‌قی ئەجێندايەكەش بریتى بوو لەمەى خواره‌وه:‌ بۆ/ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى / ڕێزدار جه‌نابى وه‌زیرى ته‌ندروستى سڵاو و ڕێز : ئاشكرایه‌ ڕۆژ له‌ دواى ڕۆژ په‌تاى كۆرۆنا له‌ ته‌شه‌نه‌كردن و بڵاوبونه‌وه‌ى زیاتره‌ چ له‌ ڕووی ژماره‌ى توشبوان بێت یان له‌ شوێنى جوگرافى بێت و سه‌رانسه‌رى كوردستانى گرتۆته‌وه‌ ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنى ئه‌م په‌تایه‌ش بوارى ته‌ندروستى هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تى چ له‌ ڕووی مه‌عنه‌وى بێت یان مادى ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ساڵانه‌ و به‌ تایبه‌تى ئه‌م ساڵ ژماره‌یه‌كى زۆر كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رى ته‌ندروستى خانه‌نشین ده‌بن به‌بێ ئه‌وه‌ى جێگره‌وه‌یان هه‌بێت له‌به‌ر ڕاگرتنى دامه‌زراندن به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ، له‌پاڵ ئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه‌ش ئه‌ركى كارمه‌ندان و هه‌موو ته‌ندروستى ڕۆژ له‌ دواى ڕۆژ قورستر و گرانتر ده‌ێت له‌ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى و ئاشكراشه‌ ئه‌م په‌تایه‌ له‌ناو ژماره‌یه‌كى زۆرى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌ هه‌موو ستافه‌كانیان بڵاوبۆته‌وه‌ ، و ماوه‌یه‌كى زۆریشه‌ ئاگادارى بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ كه‌مى ژماره‌ى میلاكى كارمه‌ندانى ته‌ندروست له‌ ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كى و خه‌مڵاندنى زیاتر له‌ (4000 ) چوار هه‌زار كارمه‌ندى ته‌ندروستى بۆ ده‌كه‌ین به‌ گشتى . بۆیه‌ به‌ پێویستمان زانى ئه‌م پێشنیار و داواكاریانه‌تان ئاراسته‌ بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م گرفتانه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ باسمان كردون یان كه‌مكردنه‌وه‌ى كاریگه‌ریه‌ نه‌رینیه‌كانیان . یه‌كه‌م : جیاكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى تر به‌ دابه‌شكردنى له‌ واده‌ى خۆى بێ ده‌ستكارىكردنیان . دووه‌م : دامه‌زراندنى ڕێژه‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى بۆ پڕكردنى كه‌مى میلاك یان جیگیركردنه‌وه‌ى ساڵانه‌ى خانه‌نیشان به‌هه‌مان ناونیشان و ژماره‌ به‌تایبه‌تى له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى . سێهه‌م : دامه‌زراندنى خۆبه‌خشه‌كان به‌ شێوه‌ى گرێبه‌ست له‌م شوێنانه‌ى كارى لێده‌كه‌ن وه‌ك خۆبه‌خش . چواره‌م : پاداشتكردنى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و ته‌واوى ستافه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌گشتى چ مادى بێت یان مه‌عنه‌وه‌ى به‌ شێوه‌یه‌ك له‌م شێوانه‌ى خواره‌وه‌ ، و به‌ تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى له‌ سه‌نته‌ره‌كانى چاره‌سه‌رى په‌تاى كوفید-19 كارده‌كه‌ن . أ‌- به‌خشینى زه‌وى نیشته‌جى . ب‌- درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى خانه‌نشینى بۆ گشت فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى یان به‌خشینى پێشینه‌ى ساڵانه‌ى خزمه‌ت بۆ ماوه‌ى ساڵێك ( قدم سنه‌ ) . ت‌- پاداشتى مادى شایسته‌ به‌ تایبه‌تى بۆ ئه‌م ستافانه‌ى له‌ سه‌نته‌ره‌كانى چاره‌ه‌سه‌رى كۆرۆنا كارده‌كه‌ن پ‌- ستایش و ڕێزلێنان له‌ ئه‌رك و ماندووبونیان . ج‌- پێدانى پله‌ى شه‌هید به‌ قوربانیانى ئه‌م په‌تایه‌ له‌ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و خانه‌نیشیكردنیان به‌ دواى مووچه‌ . پێنجه‌م : هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بۆ مه‌به‌ستى لادان و چاره‌سه‌ركردنى به‌به‌سته‌كان به‌رامبه‌ر په‌ره‌پێدان و به‌رده‌وامیدان به‌ خوێندنى ئه‌كادیمى بۆ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى . له‌هه‌موو ئاستى خوێندن و ناوچه‌كانى كوردستان . شه‌شه‌م : كابینه‌ى نوێه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم به‌رده‌وامه‌ له‌ گۆرینى به‌رپرسه‌كان و نوێبونه‌وه‌ ، به‌شداربپێكردنى سه‌ندیكاكان له‌م پرۆسه‌یه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى تر به‌پێویستیه‌كى گرنگى ده‌زانین . جێ ى ئاماژه‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری ته‌ندروستى جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى هه‌ریه‌ك له‌ سه‌ندیكاى كارمه‌ندان و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كار له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌جێندایه‌ بكرێت و بخرێته‌ به‌رنامه‌ى كارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه‌.
ژماره‌ی بینین:
841
به‌روار:
23/07/2020
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200