
به‌هۆی تووشبوونى به نه‌خۆشی په‌تایی كۆرۆنا Covid-19، كارمه‌ندى ته‌ندروستى (كه‌وسه‌ر ته‌ها ئیبراهیم) كۆچی دوایی كرد كه له دایك بووى ساڵى (1972) ی شارى سلێمانیه و ئاماده‌یی په‌رستارى و پاشانیش په‌یمانگاى په‌رستارى ته‌واو كردووه و له ساڵى 1996 دامه‌زراوه، كۆچكردوو دوا وێستگه‌ى كاركردنی له نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید هێمن له شارى سلێمانى كارى كردووه و له رۆژی 2020/6/22 له نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید ئاسۆ گیانی سپاردووه.
بۆیه به ناوى ده‌سته‌ى باڵای سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان پرسه و سه‌رخۆشی خۆمان ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م هاوپیشه‌كانی و خانه‌واده‌كه‌ى ده‌كه‌ین و له خواى گه‌وره داواكارین دوا ناخۆشیان بێت و جێگاى كۆچكردووش به‌هه‌شتى به‌رین بیتَ.
انا لله و انا الیه را‌جعون
سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان/ده‌سته‌ى باڵا
2020/6/23