یاداشتنامەی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان لەبارەی بڕینی مووچە
سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان یاداشتنامەیەکی لەبارەی بڕیاری بڕینی مووچە و بەتایبەت موچەخۆرانی ناوەندەکانی تەندروستی دەرکرد و ئەمە دەقەکەیەتی: یاداشتنامه‌ بۆ به‌ڕێزان / سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى سڵاو ڕێز ........ لاتان ئاشكرایه‌ ناوه‌ندى ته‌ندروستى ناوه‌ندێكى هه‌ستیارو پڕ مه‌ترسیه‌ به‌ تایبه‌تى له‌م كات و ساته‌دا كه‌ هه‌رێمه‌كه‌مان و ناوه‌ندى ته‌ندروستى ڕوو به‌ڕووى په‌تاى كۆرۆنا بۆته‌وه‌ ، وێراى هه‌موو سه‌ختیه‌كان كارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌رده‌وام ئێشكگرى ژیان و ته‌ندروستى هاوڵاتیانن وشایانى ڕێزو نرخاندنى ڕۆڵ و پاداشتكردنن هاوشێوه‌ى ووڵاتانى جیهان ، به‌داخه‌وه‌ له‌م كاته‌ گوێ بیستى دواین بڕیارى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بووین سه‌باره‌ت به‌ بڕینى شایسته‌ داراییه‌كان فه‌رمانبه‌ران به‌ بڕى (21%) بۆ ده‌رباز بوون له‌ قه‌یرانى دارایى ، وێراى له‌ به‌رچاوگرتنى ڕه‌وشى ئابوورى حكومه‌ت وئه‌نجام و لێكه‌وته‌كانى په‌تاى كۆڤید (19) به‌ پێویستى ده‌زانین وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌رك وماندوو بوونى ناوه‌ندى ته‌ندروستى و شایسته‌ داراییه‌كان كارمه‌ندانى ته‌ندروستى هه‌ڵاوێر ( استپنا‌و ) بكرێت له‌م بڕیاره‌ و مووچه‌كانیان ده‌ست كارى نه‌كرێت وه‌ك خۆى له‌ كاتى خۆیدا پێ بدرێت ، چونكه‌ ناوه‌ندى ته‌ندروستى هێڵى گه‌رمى پێشه‌وه‌ى ڕوو به‌ ڕووبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنایه‌ ده‌یان كارمه‌ند و پزیشك و فه‌رمانبه‌ر له‌م ڕوو به‌ ڕوو بوونه‌وه‌یه‌دا تووشى ئه‌م په‌تایه‌ بوون ،ژیانیان كه‌وتۆته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ هه‌ربۆیه‌ به‌ پێویستى ده‌زانین كه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ جیاتى بڕینى شایسته‌ داراییه‌كانى مووچه‌ خۆران له‌ چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى چاكسازى كارى له‌سه‌ر بڕینى دوو مووچه‌ ومووچه‌ى بن دیوار و خانه‌نشینه‌ نا یاساییه‌كان و پله‌ بالاكان هه‌مووگه‌ندلیه‌كانى تر بكردایه‌ و تا بتوانرێت چاره‌سه‌رى ڕیشه‌یى بۆ قه‌یرانى دارایى له‌ هه‌رێمى كوردستان بكرێت . سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان / ده‌سته‌ى باڵا 22/6/2020
ژماره‌ی بینین:
243
به‌روار:
23/06/2020
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200