سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ى هێرش كردنه‌ سه‌ر كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و پزیشكان ده‌كات
 ده‌سته‌ى باڵای سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیدا ئیدانه‌ى هێرش كردنه‌ سه‌ر كارمه‌ندانى ته‌ندرستى و پزیشكان ده‌كات كه‌ له‌ هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ى چوارقورنه‌ و رانیه‌ روویداوه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
به‌رێزان: وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى
به‌رێزان: وه‌زاره‌تى ناوخۆ
به‌رێزان: ئیداره‌ى راپه‌ڕین
سڵاو و رێز
وه‌ك لای هه‌مووان ئاشكرایه‌ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و پزیشكان ئه‌و توێژه‌ گرنگه‌ى ناوه‌ندى ته‌ندروستین كه‌ بێ په‌روا شه‌و و رۆژ ئێشكگرى ژیان و ته‌ندروستى هاوڵاتیانن له‌ هه‌رێمى كوردستانن، وێراى نه‌بوونى موچه‌ و سه‌ختى ژیان و گوزه‌ران به‌وپه‌رى له‌ خۆ بردوویى و ماندوو نه‌ناسانه‌ له‌م قۆناغه‌دا ناوه‌نده‌كانى ته‌ندروستییان به‌ ئاوه‌دانى هێشتۆته‌وه‌، وه‌ روو به‌ڕووى مه‌ترسییه‌كانى په‌تاى كۆرۆنا بوونه‌ته‌وه‌، وه‌ چه‌ندین كه‌س له‌ پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌ كاتى ئه‌نجامدانى كاره‌ پیرۆزه‌كه‌یان تووشی كۆرۆنا بوون، كه‌ شایسته‌ى ئه‌وه‌ن به‌وپه‌رى ستایش و رێزه‌وه‌ هه‌وڵ و ماندوو بوون و دڵسۆزیان بنرخێندرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ هه‌ندێ كات و شوێندا له‌ جێگاى رێزگرتن و پێزانینى خۆنه‌ویستیان روو به‌رووى هێرشی ناره‌وا ده‌بنه‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ ئه‌وه‌ى جێگه‌ى نیگه‌رانیه‌ رۆژى 2020/6/9 له‌ هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ى چوارقورنه‌ و رانیه‌ به‌ ناره‌وا له‌لایه‌ن چه‌ند هاوڵاتیه‌كه‌وه‌ هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى.
بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك ده‌سته‌ى باڵای سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان ناره‌زایی و نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌بڕین و به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ ده‌كه‌ین و هه‌ر لێره‌وه‌ پشتیوانى ته‌واوى خۆمان بۆ كارمه‌ندان و پزیشكانى ئه‌و دوو نه‌خۆشخانه‌یه‌ ده‌رده‌بڕین و داواكارین له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندداره‌كان به‌ تایبه‌تى ئیداره‌ى راپه‌ڕین رێكارى یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران بگرێته‌ به‌ر.
سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان
ده‌سته‌ى باڵا/هه‌ولێر
2020/6/14
ژماره‌ی بینین:
778
به‌روار:
15/06/2020
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200