لقی راپه‌ڕینى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌
لقی راپه‌ڕینى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك په‌رستار و كارمه‌ندى ته‌ندروستى و كارگێڕی له‌ هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنی چوارقورنه‌ و رانیه‌، به‌یاننامه‌یه‌كى ناره‌زایی ئاراسته‌ى لایه‌نى په‌یوه‌نددارى سنووره‌كه‌ كرد ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى: بەڕێزان ل/یٔیدارەی ڕاپەڕین
قایمقایم و به‌رێوه‌به‌رى ناحیەکان
لایەنە سیاسیەکان
ھاوڵاتیانی خۆشەویست
بەڕێزان
ھەموولایەک یٔاگادارن کەلە ڕابردوو پزیشک و کارمەندانی تەندروستی سەلماندویانە کە زۆر پەرۆش و خەم خۆری پیشەکەیان بوون و لەسەروی توانای خۆیان زیاتر بە ھاوکاری خۆبەخشەکانیش کە جێگایان دیارە زۆرترین خزمەتگوزاری تەندروستیان بەو یٔیمکانیەتە کەمەی بەردەستیان جێبەجێ کردووە. دیارە بوونی یٔەو مانگرتن و دەربڕینی ناڕەزایەتیانەی پزیشک و کارمەندانی تەندرووستی لەوەوە سەری ھەڵداوە سەرەڕای ھیلاکی و ماندووبون و شەونخونی پێنەدانی سەرتاترین مافی سەرەتایی خۆیان و ھەڵکوتانە سەرو بێڕێزی کردن بە کەسایەتی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی لە ناو ناوەندی تەندروستی بێ مەبەست یاخود بەمەبەست کاری گەری خراپی بۆ سەر کەرتی تەندروستی باری کۆمەڵایەتی دەبێت ، بۆیە وەک سەندیکاى کارمەندان بە شانازیەوە بۆ ھەموو بەشەکان تەندروستی لەکوێ کێشەیان ھەبوبێ لەوێین و وە گوێگرێکی ڕاستەقینەی یٔەوان بوین و دەبین.
دەبێت بەزووترین کات ھەوڵبدرێت چارەسەرێک بۆ داوکاریەکانیان بدۆزرێتەوە یٔەگەرنا پاشاگەردانی لەکەرتی تەندروستی لە دەڤەرەکەمان دروست دەبێت، کەسیش یٔۆباڵی یٔەومانگرتن و ناڕەزایاتانە نەخاتە یٔەستۆی یٔەم و یٔەو. یٔەوە واقیعەھەیەو تاڵە دەبێت قبوڵی بكەین .
سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لقی /ڕاپەڕین 2020/6/13
ژماره‌ی بینین:
215
به‌روار:
14/06/2020
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200