پاداشتكردنی كارمه‌ندانى ته‌ندروستى گه‌یشته‌ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
دواى ئه‌وه‌ى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌ نوسراوێكیدا بۆ هه‌ریه‌ك له‌ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى هه‌رێم و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى داواى پاداشت كردنه‌وه‌ى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كرد به‌ چه‌ند خاڵێك كه‌ ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ بوون:
1- دامه‌زراندنى سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى ته‌ندروستی له‌ پیشه‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌به‌ر كه‌مى میلاكات به‌هۆی (خانه‌نشین بوون و مردن و كۆچكردن به‌ره‌و هه‌نده‌ران و وه‌ستانى پرۆسه‌ی دامه‌زراندنى گشتی) به‌لایه‌نى كه‌م له‌ (4000) چوارهه‌زار كارمه‌ند كه‌متر نه‌بێت بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌گشتی.
2- دابین كردنى زه‌وى نیشته‌جێ بوون بۆ ئه‌و كارمه‌نده‌ ته‌ندروستییانه‌ى كه‌ تاوه‌كو ئێستا سوودمه‌ند نه‌بوون.
3- هاوتاكردنى ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی هاوشێوه‌ى حكومه‌تى فیدرال و كردنه‌وه‌ى پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ و سه‌رموچه‌ى ساڵانه‌ (ترفیع و علاوه‌).
4- به‌مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و لابردنى رێگریه‌كانى به‌رده‌م خوێندنى كارمه‌ندان و په‌رستاران به‌ سیسته‌م كردن و بره‌ودان به‌ فێركردنى به‌رده‌وام و گۆڕینى ناونیشانیان به‌ پێی دوایین بڕوانامه‌.
5- پاداشت كردنى (ماددى و مه‌عنه‌وى) بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كارمه‌نده‌ ته‌ندروستییانه‌ى كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ و سه‌نته‌ره‌كانى تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنى په‌تاى كۆرنا (Covid-19) كارده‌كه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ نوسراوێكیدا وه‌ڵامى داواكاریه‌كانى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى داوه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ داواكاریه‌كانى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ئه‌م كارانه‌ كراوه‌ له‌سه‌ر بابه‌تى نووسراوه‌كه‌تان:
1- سه‌باره‌ت به‌ حاڵه‌كانى (1 و2 و3) نووسراو به‌رز كراوه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ ره‌زامه‌ندى وه‌رگرتنیان.
2- سه‌باره‌ت به‌ خاڵى چواره‌مه‌وه‌ روون كردنه‌وه‌ بده‌ن ده‌رباره‌ى رێگریه‌كانى به‌رده‌م خوێندن بۆ چاره‌سه‌ركردنى.
3- سه‌باره‌ت به‌ خاڵی پێنجه‌م سوپاس و پێزانین دراوه‌ بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى ته‌ندروستى كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ و سه‌نته‌ره‌كانى تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ری په‌تاى كۆرۆنا كاریان كردووه‌ به‌ نووسراومان ژماره‌ (4604) له‌ 2020/4/14 وه‌ بۆ هاندانى ماددى له‌ هه‌وڵداین له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ پێدانى هاندان بۆ پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى.
هاوكات وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى سه‌باره‌ت به‌ داواكاریه‌كانى سه‌ندیكاى كارمه‌ندان بۆ پاداشت كردنه‌وه‌ى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى نووسراوى به‌رز كردۆته‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌ ژماره‌ (4724) له‌ (2020/5/3) تیایدا ئاماژه‌ى به‌ نووسراوى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ داواكاریان بۆ بۆ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كه‌ له‌م بارودۆخه‌دا بۆ خۆته‌رخان كردن هه‌موو كاته‌كانى ژیانیان له‌ نه‌خۆشخانه‌كان و سه‌نته‌ره‌ تایبه‌ته‌كانى چاره‌سه‌رى هاوڵاتیانى تووشبوو به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ داوا له‌ به‌رێزتان ده‌كه‌ین ره‌زامه‌ندى بفه‌رموون بۆ ئه‌م داواكاریانه‌ى خواره‌وه‌:
1- دامه‌زراندنى سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى ته‌ندروستی له‌ پیشه‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌به‌ر كه‌مى میلاكات به‌هۆی (خانه‌نشین بوون و مردن و كۆچكردن به‌ره‌و هه‌نده‌ران و وه‌ستانى پرۆسه‌ی دامه‌زراندنى گشتی) به‌لایه‌نى كه‌م له‌ (4000) چوارهه‌زار كارمه‌ند كه‌متر نه‌بێت بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌گشتی.
2- دابین كردنى زه‌وى نیشته‌جێ بوون بۆ ئه‌و كارمه‌نده‌ ته‌ندروستییانه‌ى كه‌ تاوه‌كو ئێستا سوودمه‌ند نه‌بوون.
3- هاوتاكردنى ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی هاوشێوه‌ى حكومه‌تى فیدرال و كردنه‌وه‌ى پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ و سه‌رموچه‌ى ساڵانه‌ (ترفیع و علاوه‌).
4- به‌مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و لابردنى رێگریه‌كانى به‌رده‌م خوێندنى كارمه‌ندان و په‌رستاران به‌ سیسته‌م كردن و بره‌ودان به‌ فێركردنى به‌رده‌وام و گۆڕینى ناونیشانیان به‌ پێی دوایین بڕوانامه‌.
5- پاداشت كردنى (ماددى و مه‌عنه‌وى) بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كارمه‌نده‌ ته‌ندروستییانه‌ى كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ و سه‌نته‌ره‌كانى تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنى په‌تاى كۆرنا (Covid-19) كارده‌كه‌ن.
ژماره‌ی بینین:
713
به‌روار:
14/06/2020
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200