
بۆ به‌ڕێزان .......
سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى
سڵاو و ڕێز : وه‌ك خۆتان ده‌زانن كارمه‌ندان و په‌رستاران به‌رده‌وام ئه‌و كه‌سایه‌تیه خۆبه‌خش و گیان به‌خشه بووه به‌رى به‌هه‌موو كاره‌سات و ڕووداوه مه‌رگ هێن و گرفته گه‌وره‌كانى ته‌ندروستى گرتووه و ئومیدو هیوا بهخشێكى به‌هێزى هاوڵاتیان بووه له هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پزیشكان وتوێژه‌كانى تر‌ى ئه‌م ناوه‌نده و هه‌میشه ئه‌ركه‌یان پێش ماف خستووه ، به‌ڵام كاتێك ڕه‌وش ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ى پشووى ماددى و مه‌عنه‌وى و بگاته كۆتایى و به ته‌واوى بڕستى لێ ببڕێت وه له هه‌مان كاتدا به‌شێكى كاریگه‌رى هاوپیشه‌كانیان له پزیشكانى نیشته‌جێ خولاو دێرین ( مقیم و مقیم اقدم ) ناوه‌نده‌كانى ته‌ندروستى جێ بهێڵن و هه‌موو ئه‌ركه‌كان بخرێته سه‌ر ئه‌ستۆى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و سه‌ربارى ئه‌و ڕه‌وشه به‌رده‌وامیان داوه به ئه‌ركه‌كانیان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و پاراستنى ژیانى هاوڵاتیان وێراى ئه‌وه‌ى ساده‌ترین مافه‌كانیان كه مووچه‌یه ده‌سته‌به‌ر نه‌كراوه بۆیه پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین كه تا كار نه‌گاته ئه‌وه‌ى له ژێر فشارى ده‌روونى و ئابوورى تواناكانى خۆڕاگریان به كۆتابگات و دهستبهردراى ئه‌ركه پیرۆزه‌كه‌یان بن و ناوه‌نده‌كانى ته‌ندروستى چۆڵ بكه‌ن ، ئه‌گه‌ر چى سه‌ندیكا له پێناو تێپه‌راندنى ئه‌م ڕه‌وشه پڕ مه‌ترسیداره به‌رده‌وام هاوده‌م و پشتیوانى خۆراگریان بووه ، بۆیه داواكارین تا كاره‌ساتى گه‌وره‌تر ڕوونه‌دات و ناوه‌ندى ته‌ندروستى ئاوه‌دان بێت و ژیان و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى په‌تاو سه‌ختیه‌كان به‌رده‌وام بێت وه ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان پارێزراوبێت و شكۆ و سیما‌و نماییندهیی ده‌وڵه‌تدارى حكومه‌تى هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتى كوردى پارێزراوبێت پێویسته به‌په‌له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له نزیك ترین ده‌رفه‌ت دا مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابین بكات چونكه له‌م قۆناغه‌ى ئه‌مرۆدا كارمه‌ندانى ناوه‌ندى ته‌ندروستى هێڵى یه‌كه‌مى به‌رگرین ناكرێت بژێوى ژیانى خۆیان و خانه‌واده‌كانیان له به‌ر چاو نه‌گیرێت .
سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان/ ده‌سته‌ى باڵا
هه‌ولێر 2020/6/9