كۆمپانیایه‌ك پێشنیارى پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ئاراسته‌ى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان كرد
  له‌ چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كانى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان و به‌ له‌به‌رچاوگرتنى بارودۆخ و گوزه‌رانی توێژى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان له‌ شارى هه‌ولێر،
ئه‌مڕۆ 9/6/2020 ده‌سته‌ى نوێنه‌رانی كۆمپانیاى (كۆمێت ئایسۆن گروپ) سه‌ردانى ده‌سته‌ى باڵاى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستییان كرد و پێشنیارى پرۆژه‌یه‌كى نیشته‌جێبوونى بۆ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌ شارى هه‌ولێر پێشكه‌ش به‌ سه‌ندیكاى كارمه‌ندان كرد كه‌ بریتی یه‌ له‌ پرۆژه‌یه‌كى فراوانی بازرگانى خزمه‌تگوزاری نیشته‌جێبوونه‌ له‌ شارى هه‌ولێر كه‌ سه‌ر رێگاى مه‌سیف سه‌لاحه‌ددین به‌رامبه‌ر زین ستى دروست ده‌كرێت .
هه‌رله‌ میانه‌ى ئه‌و سه‌ردانه‌دا له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى باڵا و تیمى ئه‌ندازیارى پرۆژه‌كه‌ تاوتوێ ى شێواز و كوالێتى پرۆژه‌كه‌ كرا كه‌ له‌ (7) تاوه‌رى به‌رز پێكهاتووه‌ و له‌ شێوه‌ى شوقه‌ى نیشته‌جێبوون به‌ هه‌ریه‌ك له‌ رووبه‌ره‌كانى (56 و 90 و 130 و 140) مه‌ترى ده‌بێت و تیایدا (500) یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون بۆ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ته‌رخان ده‌كرێت.
جێ ى ئاماژه‌یه‌ پرۆژه‌كه‌ به‌ناوى (ماكس تاوه‌ر) ه‌و پێكدێت له‌ (7) باڵه‌خانه‌ى ستوونى، كه‌ باڵه‌خانه‌یه‌كى به‌رزى تێدایه‌ باڵه‌خانه‌ى هه‌وبڕی پێ ده‌وترێت و له‌ (53) نهۆم پێكدێت به‌ شێوه‌یه‌ك تا ئێستا هاوشێوه‌ى نیه‌ له‌ عیراق و ناوچه‌كه‌ به‌ هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌كانیه‌وه‌ وه‌ك (سیسته‌مى ئاگر كوژێنه‌وه‌ ، سیسه‌مى غاز، سیسته‌مى شوڤاز، بازاڕێكى 10,000 مه‌تر دوجا، بنكه‌یه‌كى ته‌ندروستى، باخچه‌ى منداڵان، هۆڵی كۆبوونه‌وه‌،مه‌له‌وانگه‌، یاریگاى ده‌ستكرد و سه‌له‌، گۆره‌پانى پازدان و پایسكل سوارى، كافتریاى 24 كاتژمێری،پارك، دوو یاریگاى منداڵان 24 كاتژمێری) به‌ باشترین شێوه‌ و كوالێتى به‌رز.
ژماره‌ی بینین:
567
به‌روار:
10/06/2020
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200