سەندیکای کارمەندان ساڵرۆژی جیھانی پەرستاران پیرۆز دەکات
بەبۆنەی ساڵیادی رۆژی جیھانی پەرستاران کە دەکاتە ٥/١٢ی ھەموو ساڵێک، سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان بەمەبەستی بەرز نرخاندنی ئەرک و ماندوو بوونەکانی ئەو توێژە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە کە ئەمەش دەقەکەیەتی : به‌یاننامه‌ى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان پیرۆزبێت ساڵڕۆژى جیهانى په‌رستاران په‌رستاران ....... كارمه‌ندانى ته‌ندروستى . له‌ كاتێكدا ئه‌مرۆ ساڵڕۆژى جیهانیتان پیرۆز ده‌كه‌ین ستایشى ئه‌رك و ماندوو بوون و دڵسۆزی و شه‌ونخونیتان ده‌كه‌ین جارێكى ترسه‌لمانتان ئێوه‌ى په‌رستاران له‌ هه‌موو قۆناغه‌كاندا ئه‌فسانه‌ى ڕۆژه‌ سه‌خته‌كانى مرۆڤ دۆستى و ژیان دۆستین ، سه‌ربارى هه‌وو ئه‌و گرفتانه‌ى كه‌ بوونه‌ته‌ بارگرانیه‌كى زۆرگه‌وره‌ له‌ به‌ر ده‌م گه‌یاندنى په‌یامى مرۆڤانه‌تان به‌ هاوڵاتیانى هه‌رێمه‌كه‌مان كه‌ به‌رئه‌نجامى كۆى قه‌یرانه‌كانى ئه‌مرۆى كوردستانه‌ به‌تایبه‌تى قه‌یرانى دارایى به‌ڵام ئێوه‌ى ماندوونه‌ناس به‌رده‌وام كایه‌ى خزمه‌تگوزارى و په‌یامه‌ پڕ شكۆكه‌تان به‌رز ڕاگرتووه‌ به‌رده‌وامیتان داوه‌ به‌ئه‌ركه‌ پیرۆزه‌كه‌تان و نه‌تانهێشتووه‌ نا ئومێدى خۆتان له‌ به‌رامبه‌ر به‌رپرسانى ئه‌مرۆى هه‌رێم ببێته‌ نا ئومێدى بۆ هاوڵاتیان له‌ چاره‌سه‌ر كردن و پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارى . په‌رستاران .......دڵسۆزانى ناوه‌ندى ته‌ندروستى . w.h.o بێگومان لاتان ڕوونه‌ كه‌ سه‌ندیكاكه‌تان وه‌ك ئه‌ركێكى ڕێكخراوه‌یی هه‌نوكه‌یى خۆی به‌رده‌وام به‌ دواى هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا گه‌راوه‌ تا بتوانێت ماندوو بوون و دڵسۆزى ئێوه‌ له‌ به‌جێگه‌یاندنى ئه‌ركى پیرۆزتان له‌ گه‌یاندنى په‌یامى مرۆڤ دۆستیتاندا له‌ لایه‌ك گرنگى سه‌نگى توێژایه‌تیتان له‌ پانتایى خه‌باتى سیاسی و جه‌ماوه‌رى ئه‌م گه‌له‌ به‌ به‌رپرسان ڕابگه‌یه‌نێن وبتوانێت هه‌ندێك پشووى ده‌روونى و جه‌سته‌ییتان به‌ ڕه‌وێنێت له‌ میانه‌ى به‌ هه‌ند وه‌رگرتن و ده‌سته‌به‌ركردنى هه‌رهیچ نا مافه‌ڕه‌واو سه‌ره‌تاییه‌كانتان ،به‌ڵام ئه‌فسوس له‌ قه‌ده‌رى ئێمه‌ و گه‌ل و ووڵاته‌كه‌ماندا واى گوزه‌راندووه‌ كه‌ هه‌میشه‌ كاروانى خه‌بات و تێكۆشانمان تادێت به‌رده‌وام و درێژو درێژتر ده‌بێته‌وه‌ ، نه‌ك بۆچنینه‌وه‌ى پاداشت و به‌رى ره‌نج و ماندوو بوونتان كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ هه‌وڵ و تێكۆشانى سه‌ندیكاو به‌ پشوودرێژى ئێوه‌ بۆته‌ بابه‌تێكى واقعیانه‌ى سه‌رده‌م كه‌ به‌ هیچ بارته‌قایه‌ك پێوانه‌ ناكرێت و بگره‌ ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌شمان بۆ ناڕه‌خسێت یادوبۆنه‌كانى خۆشمان به‌ ئاسووده‌یى وبه‌خواستى ڕێكخراوه‌یی خۆمان ئه‌نجام بده‌ین ،ده‌كرێت له‌پای ئه‌وبارو دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ى ئه‌مرۆى ڤایرۆسى كۆرۆنا كه‌ به‌سه‌ر هه‌مووجیهان وچین وتوێژه‌كانى گه‌له‌كه‌مان به‌گشتى و ئێوه‌ى سه‌ربازانى ووندا به‌تایبه‌تى سه‌پاوه‌ پێتان ڕابگه‌یه‌نین وێراى ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌م ساڵ له‌ لایه‌ن ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانیه‌وه‌ ( ) به‌ ساڵى په‌رستاران دیارى كرا بوو هاوكات پلان و به‌رنامه‌ى سه‌ندیكا به‌و ئاراستیه‌بوو كه‌ به‌چه‌ندین به‌رنامه‌ى تایبه‌ت و كۆنفرانس و كۆرى زانستى ئه‌م یاده‌ پیرۆزو پڕشكۆیه‌ى ئێوه‌ى په‌رستاران به‌رزو باڵا ڕابگرین و چه‌ند هه‌فته‌ چالاكى له‌ بواره‌ جیاجیاكانى په‌رستارى بڕخسێنین و تا چه‌ند ساتێك له‌ ئاست ماندووبوون و شه‌ونخونیتان سه‌رى ڕێز دابنه‌وێنین و به‌ چه‌پكه‌ گوڵى پڕ میهرو خۆشه‌ویستى ئاسووده‌یى بۆ روحه‌ بێ نازه‌كانى په‌رستارى بكه‌ینه‌ خه‌ڵاتى یه‌كه‌ به‌ یه‌كه‌تان و به‌و ئومیده‌ین له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا بتوانین ئه‌م به‌رنامانه‌ بخرێته‌ بوارى جێ به‌ جێ كردنه‌وه‌ . له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ له‌ بڵندگۆى ساڵڕۆژى جیهانى په‌رستارانه‌وه‌ داواكارین له‌ به‌رپرسانى حیزبى و حكومى و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌و ئومێده‌ى له‌ ده‌رفه‌تێكى نزیكدا له‌گه‌ڵ ئاسایی بوونه‌وه‌ى بارو دۆخى هه‌رێمى كوردستان ئه‌م ڕۆڵه‌ پیرۆزه‌ى په‌رستاران له‌ یاد نه‌كرێت وخواست و داواكاریه‌كانى په‌رستاران له‌ دابین كردنى مووچه‌ و دامه‌زراندن و هه‌ڵى خوێندن وگه‌شه‌پێدان و به‌كار خستنى توانا مرۆیه‌كانى په‌رستاران له‌ ده‌رچووانى كۆلیژو په‌یمانگا بخرێته‌ به‌رنامه‌ى كارى حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیه‌وه‌ . پیرۆزبێت (12/5 ) ساڵڕۆژى جیهانى په‌رستاران سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان ده‌سته‌ى باڵا / هه‌ولێر 11/5/2020
ژماره‌ی بینین:
660
به‌روار:
12/05/2020
بیروڕاکان