وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى سو‌پاسی په‌رستاران و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كرد
به‌بۆنه‌ى رۆژی جیهانى په‌رستاران 5/12 و به‌جێ گه‌یاندنى ئه‌ركه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كى دڵسۆزانه‌ و ماندوو نه‌ناسانه‌ له‌ ئاكامى سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسی كۆرۆناcovid-19 له‌زۆربه‌ى ولاتانى جیهان، بۆیه‌ بۆ رێزگرتن له‌ پاى ماندووبوون و شه‌ونخونیان له‌ خزمه‌تكردنى هاوڵاتیان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و په‌تا ڤایرۆسیه‌، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ نووسراوێكى فه‌رمیدا سوپاس و پێزانینى ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م په‌رستاران و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان كرد كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
بۆ/ سه‌رجه‌م په‌رستاران و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌ دام و ده‌زگاكانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تمان
بابه‌ت/ سوپاس و پێزانین
به‌بۆنه‌ى رۆژی جیهانى په‌رستارى له‌ رێكه‌وتى 2020/5/12 و له‌به‌ر هه‌ڵسان به‌جێبه‌جێكردنى ئه‌و ئه‌ركانه‌ى كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆتان به‌ شێوه‌یه‌كى رێك و پێك و چالاكانه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ماناى دڵسۆزیتانه‌، سوپاس و پێزانینی خۆمانتان ئاراسته‌ ده‌كه‌ین و هیوادارین به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ پیرۆزه‌ و نمونه‌تان زۆربێت.
له‌گه‌ڵ رێزدا...
ژماره‌ی بینین:
638
به‌روار:
11/05/2020
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200