پیرۆزبێت 5/5 رۆژی جیهانى په‌رستارانی مامانى
هه‌روه‌ك چۆن هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و چین و توێژێك رۆژێكی پرشنگدارى تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌، جا ئه‌و رۆژه‌ رۆژی سه‌رفرازى و ئازادى بێت یان ساتێكی به‌رخۆدان و ناساندنى بێت به‌ كۆمه‌ڵگه‌ى جیهان و ببێته‌ پێكهاته‌یه‌كى كاراى كایه‌ گرنگه‌كانى ژیان، په‌رستاران و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى یه‌كێكن له‌و توێژه‌ كارا و گرنگه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى جیهانى و مرۆڤایه‌تى و شیاوترین ئه‌ركى كۆمه‌ڵایه‌تیان له‌ ئۆباڵ خراوه‌ كه‌ ئه‌ویش پاراستنى ژیان و ته‌ندروستى مرۆڤه‌كانى هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌، وه‌ له‌ناو ئه‌م توێژه‌ گرنگه‌ كۆمه‌ڵێك سه‌ربازى ژیان دۆست هه‌ن كه‌ ناویان په‌رستارى مامانی یه‌ و له‌ رۆژێكى وه‌ك ئه‌مرۆدا پێناسی تایبه‌ت به‌ خۆیان وه‌رگرت له‌ راپه‌راندنى ئه‌ركى كۆمه‌ڵایه‌تیان كه‌ بوونه‌ته‌ مایه‌ى به‌رده‌وام بوونى ژیانى مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وى ئه‌ویش له‌ رێگه‌ى ئه‌نجامدانى پیرۆزترین ئه‌رك بۆ مرۆڤایه‌تى هه‌ر له‌چاو هه‌ڵهێنانى مرۆڤه‌كانه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ ئه‌و ئاسته‌ى ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ى پێدانى ئه‌ركى كۆمه‌ڵایه‌تیان پاراستنى ته‌ندروستییان به‌م فریشتانه‌ ده‌ستپێردرێت.
ئازیزان... دڵسۆزانى مرۆڤ دۆست
ئێوه‌ى مرۆڤ دۆست له‌م ساته‌وه‌خته‌ى كه‌ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تى گیرۆده‌ى په‌تاى ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌، وێراى پیرۆزى پیشه‌كه‌تان، له‌سه‌نگه‌رى پێشه‌وه‌ى پاراستنى ژیان و ته‌ندروستى هاوڵاتیانن، هه‌ربۆیه‌ له‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌دا كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانى مامانى جوانترین پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م په‌رستارانى جیهان به‌گشتى و په‌رستارانى مامانى كوردستان به‌تایبه‌تى ده‌كه‌ین، به‌و ئومێده‌ى له‌گه‌ڵ ره‌وێنه‌وه‌ى ئه‌م قه‌یرانه‌ى كۆرۆنا و ئابورى یه‌ كه‌ هه‌رێم پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، بتوانین مه‌راسیمى تایبه‌ت به‌ رێزلێنان و نرخاندن رۆلی پر شكۆی ئێوه‌ بنه‌خشێنین.
پیرۆزبێت رۆژی جیهانى مامانى.
سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان
ده‌سته‌ى باڵا
2020/5/5
ژماره‌ی بینین:
227
به‌روار:
06/05/2020
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200