لقی سلێمانى سه‌ندیكاى كارمه‌ندان كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا
لقی سلێمانى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هه‌ڵوێستى خۆی سەبارەت بە بایكۆتی دەوام و داواكاریەكانی كارمەندانی تەندرووستی ده‌ربڕی و بڕیاریدا بە بایكۆتكردنى دەوام لە سەرجەم ناوەندە تەندروستیەكانی سنوری سلێمانی جگە لە یەكەكانی فریاكەوتن و شوێنە هەستیارەكان و ئەو شوێنانەی كە تایبەت كراوە بە ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا . هەرله‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌دا چەند داواكاریەك خرایە ڕوو لەوانە :
1- دابینكردنی موچەی سێكتەری تەندرووستی.
2- پێدانی قیدەم هاوشێوەی هاوپیشەكان لە عێراق.
3- پێدانی زەوی و بەخششی ٥٠٠ هەزار دینار هاوشێوەی هاوپیشەكان لە عێراق.
4- دامەزراندنی خۆبەخشەكان.
5- بەفەرمی كردنی كارمەندانی گرێبەست لە ناوەندە تەندروستیەكان هاوشێوەی وەزارەتی پەروەردە.
ژماره‌ی بینین:
199
به‌روار:
29/04/2020
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200