سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌
په‌یامى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان
په‌رستاران .. كارمه‌ندانى ته‌ندروستى
دوا به‌دواى یاداشتنامه‌و روونكردنه‌وه‌كانى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان بۆسه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌كاتى سه‌رهه‌ڵدانى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و ئه‌م قۆناغه‌ دژواره‌ى كه‌ هه‌رێمه‌كه‌مانى پێدا تێپه‌ر ده‌بێت له‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى قه‌یرانێكى نوێ وپاشان دابه‌زاندنى ده‌سه‌ڵاتى ئیدارى ورێكخراوه‌یی به‌پێى به‌رنامه‌ى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى به‌رنگاربوونه‌وه‌ له‌ پارێزگاكان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان بۆ دروست كردنى لیژنه‌كانى چاودێرى و جێبه‌ جێ كردنى بڕیار و ڕاسپارده‌كان ، له‌و سونگه‌یه‌وه‌ ده‌سته‌ى باڵاى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان ده‌سه‌ڵاته‌كانى ڕێكخراوه‌یى بۆ سه‌رجه‌م لقه‌كان و ئۆرگانه‌كانى خۆى دابه‌زاند تا هاورێك له‌گه‌ڵ بڕیارو ڕێنماییه‌كانى ئۆپه‌راسیۆنى شاره‌كان كاروچالاكیه‌كانیان ئاراسته‌ بكه‌ن و پێشگیرى بكه‌ن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا.
هه‌ربۆیه‌ دواى سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى ئابوورى و لێكه‌وته‌كانى گرفتى پێنه‌دانى مووچه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رهه‌ڵدانى كێشه‌ و گرفتى هه‌رێم و عێراق جارێكى تر ده‌سته‌ى باڵاى سه‌ندیكا لقه‌كانى سه‌رپشك ده‌كات له‌ گرتنه‌به‌رى هه‌ر هه‌ڵوێست و شێوازی خه‌باتى ڕێكخراوه‌یى بۆ گه‌یاندنى په‌یامى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى تا بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان ئاسایی ده‌بێته‌وه‌ و هاووڵاتیان ده‌چنه‌وه‌ ژیانى ئاسایى خۆیان له‌ لایه‌ك و لابردنى گرفته‌كانى تایبه‌ت به‌ ڕێنماییه‌ ئیدارى و ته‌ندروستیه‌كان كه‌ په‌تاى كۆرۆنا به‌سه‌ر عێراق وهه‌رێمى كورستانیدا سه‌پاندووه‌، به‌ مه‌رجێك ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ مه‌ده‌نیانه‌ نه‌بنه‌ مه‌ینه‌تى زیاتر بۆ هاوڵاتیان و ڕاگرتنى شوێنه‌ هه‌ستیاره‌كان كه‌ مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى هاوڵاتیان دروست ده‌كه‌ن وێراى ده‌ست خۆشى و سه‌رفرازى بۆ هه‌موو توێژه‌كانى ناوه‌ندى ته‌ندروستى به‌ تایبه‌ت په‌رستاران و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ده‌خوازین له‌ به‌رامبه‌رئه‌و خۆراگرى و به‌رده‌وامى دانه‌یان به‌ پاراستنى ژیانى هاوڵاتیان و ئه‌و گرفتانه‌ى كه‌ ڕووبه‌ڕوویان بۆنه‌ته‌وه‌ . سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان جارێكى تر به‌ توندى سه‌رنجى به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان راده‌كێشیت كه‌ هه‌رچى زووه‌ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌ مووچه‌ پێنه‌دراوه‌كانیشه‌وه‌ دابین بكات ، چونكه‌ پشوو درێژى و خۆراگرى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى هه‌موو سنووره‌كانى تێپه‌راندووه‌ ، بێگومان له‌ ئه‌نجامى نه‌دانى مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانى كارمه‌ندانى ناوه‌ندى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم به‌رپرسارده‌بێت له‌ هه‌ر ڕه‌وشێكى نه‌خوازراو كه‌ له‌ سێكته‌رى ته‌ندروستیدا رووده‌دات .
سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان
ده‌سته‌ى باڵا
هه‌ولێر 2020/4/27
ژماره‌ی بینین:
345
به‌روار:
29/04/2020
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200