یاداشتی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان
دوابەدوای یادشت و روونکردنەوەکانی پێشومان، جارێکی تر دەستخۆشی لە سەرجەم پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی دەکەین کە بەوپەڕی خۆنەویستیەوە توانیان قۆناغی سەختی رووبەروو بوونەوەی پەتای جیھانی کۆرۆنا (کۆڤید-19)یان تێپەڕاند و شەو و رۆژیان خستە سەریەک تا ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ھەرێم بە کەمترین زیان لەم قەیرانە دەربچن و ھەنگاو بەرەو ژیانی ئاسایی ھەرێم بنرێتەوە، ھاوڵاتیان ژیانێکی دوور لە مەترسی بەرێ بکەن، ھەر لێرەشەوە سەرنجی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و لێژنەی باڵای رووبەرو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەم داواکاریانەی خوارەوە رادەکێشین، وێرای جەخت کردنەوەمان لەسەر ئەو داواکاریانەی لە ناوەرۆکی نووسراوی پێشوماندا ھاتبوو کە ئاراستەی ناوەندەکانی بڕیار بەدەستی حکومەتی ھەرێم کرابوو. داواکاریەکان: ١-پەلەکردن لە پێدانی موچەی وەزارەتی تەندروستی لە کاتی خۆیدا وەک پاداشتێک بۆ رۆلی دڵسۆزانەیان لە ھەمو و قەیرانەکاندا. ٢- بەھۆی گرفتی گەورەی کەمی ژمارەی کارمەندانی تەندروستی لە ناوەندەکانی تەندروستیدا داواکارین رێژەیەک لەو پەرستار و کارمەندانەی کە دەرچووی کۆلێژ و پەیمانگاکانن دابمەزرێن و لە ھەمان کاتدا خانەنشینی لە ناوەندی تەندروستیدا بۆ یەک یان دوو ساڵ درێژ بکرێتەوە. لەگەڵ رێزدا... سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان/ دەستەی باڵا ٢٠٢٠/٤/٢١
ژماره‌ی بینین:
941
به‌روار:
22/04/2020
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200