سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى داواى پاداشت كردنه‌وه‌ى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ده‌كات
بۆ به‌ڕێزان /
  سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان
 سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان
  سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
  وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی
به‌ڕێزان...
هه‌روه‌ك ده‌زانن توێژه‌كانى ناوه‌ندى ته‌ندروستی سه‌ربارى گوزه‌رانی ئه‌و بارودۆخه‌ ناهه‌مواره‌ و ده‌ست به‌رداربوونى هه‌ركارێكی تایبه‌تى ژیانى رۆژانه‌یان له‌ كه‌رتى تایبه‌تى ته‌ندروستی و خۆ ته‌رخانكردنى هه‌موو كاته‌كانى ژیانیان له‌ نه‌خۆشخانه‌كان و سه‌نته‌ره‌كانى تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنى هاوڵاتیانی تووشبوو به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا (Covid-19)، هه‌روه‌ها وێراى بوونى مه‌ترسیه‌كانى سه‌ر ژیانیان كه‌ له‌ ریزى پێشه‌وه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌م په‌تایه‌ن له‌لایه‌ك وه‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ماڵ و كه‌س و كاریان له‌لایه‌كى تره‌وه‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام بوون به‌ درێژه‌دان به‌ كارى مرۆڤ دۆستانه‌یان و رووبه‌روو بوونه‌وه‌ و به‌رگرى كردن دژی ئه‌م په‌تا ڤایرۆسیه‌ له‌ پێناو پاراستنى سه‌لامه‌تى هاوڵاتیان.
بۆیه‌ به‌ ئه‌ركی سه‌ره‌كی به‌رێزتان ده‌زانین له‌ نزیكترین كاتدا ئه‌م هه‌موو قوربانیدانه‌ى ئه‌و توێژه‌ پاداشت بكه‌نه‌وه‌،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ داواكارین له‌ به‌رێزتان ئه‌م داواكاریانه‌ى كه‌ له‌ خواره‌وه‌ هاتوون بۆمان فه‌راهه‌م بكه‌ن:
1- دامه‌زراندنى سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى ته‌ندروستی له‌ پیشه‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌به‌ر كه‌مى میلاكات به‌هۆی (خانه‌نشین بوون و مردن و كۆچكردن به‌ره‌و هه‌نده‌ران و وه‌ستانى پرۆسه‌ی دامه‌زراندنى گشتی) به‌لایه‌نى كه‌م له‌ (4000) چوارهه‌زار كارمه‌ند كه‌متر نه‌بێت بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌گشتی.
2- دابین كردنى زه‌وى نیشته‌جێ بوون بۆ ئه‌و كارمه‌نده‌ ته‌ندروستییانه‌ى كه‌ تاوه‌كو ئێستا سوودمه‌ند نه‌بوون.
3- هاوتاكردنى ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی هاوشێوه‌ى حكومه‌تى فیدرال و كردنه‌وه‌ى پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ و سه‌رموچه‌ى ساڵانه‌ (ترفیع و علاوه‌).
4- به‌مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و لابردنى رێگریه‌كانى به‌رده‌م خوێندنى كارمه‌ندان و په‌رستاران به‌ سیسته‌م كردن و بره‌ودان به‌ فێركردنى به‌رده‌وام و گۆڕینى ناونیشانیان به‌ پێی دوایین بڕوانامه‌.
5- پاداشت كردنى (ماددى و مه‌عنه‌وى) بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كارمه‌نده‌ ته‌ندروستییانه‌ى كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ و سه‌نته‌ره‌كانى تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنى په‌تاى كۆرنا (Covid-19) كارده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ رێزدا...
سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان/ ده‌سته‌ى باڵا
2020/4/16
ژماره‌ی بینین:
498
به‌روار:
17/04/2020
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200