كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ و چیرۆكی‌ كه‌روێشك و كیسه‌ڵه‌كه‌
بيستون فتاح
بێستون فه‌تاح ئه‌م بابه‌ته‌ رووی‌ پێناسی‌ په‌رستاری‌ و كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ دید و بۆچونی‌ حكومه‌ت و ده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌كانی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا ده‌خاته‌روو له‌و شوێنی‌ خزمه‌تگوزاریه‌ ته‌ندروستیانه‌ی‌ كه‌ پزیشك تیایدا بونی‌ هه‌بێت، پیشه‌یی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ و په‌رستاری‌ له‌م شوێنانه‌ له‌لای‌ خه‌لكه‌وه‌ شاراوه‌یه‌ وه‌یان زانیاریان نیه‌ له‌سه‌ری‌ به‌ هۆی‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ چه‌وته‌ی‌ چه‌نده‌ها ساڵه‌ بواری‌ ته‌ندروستی‌ به‌ریوه‌ ده‌بات، زۆرینه‌ی‌ هاوڵاتیان له‌ پیشه‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ وا تێگه‌یشتون كه‌ پیشه‌یه‌كه‌ ته‌نها نزیكه‌ له‌ یاریده‌ده‌ری‌ پیشه‌ی‌ پزیشكیه‌وه‌، هه‌روه‌ك چۆن له‌رووی‌ ره‌سمیه‌وه‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ چه‌وته‌ی‌ حكومه‌ت چه‌نده‌ها ساڵه‌ زاراوه‌ی‌ یاریده‌ده‌ری‌ پزیشك وه‌یان یاریده‌ده‌ری‌ تیشك وه‌ یان یاریده‌ده‌ری‌ تاقیگا و هه‌موو پیشه‌كانی‌ كارمه‌ندانی‌ تری‌ به‌ یاریده‌ده‌ر ناو زه‌ند كردوه‌، هاوڵاتیانیش به‌ هه‌مان جۆر ماهیه‌تی‌ پیشه‌یی‌ په‌رستاری‌ و كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ نازانن به‌ به‌راود به‌ ووڵاتانی‌ پیشكه‌وتوو كه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ بونی‌ نییه‌ و كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ پیشه‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ و بریتیه‌ له‌ شێوازێكی‌ پیكه‌وه‌ كاركردن به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌خشینی‌ باشترین خزمه‌تگوزاری‌ ته‌ندروستی‌ به‌ نه‌خۆش . زۆربه‌مان چیرۆكی‌ كه‌روێشك و كیسه‌له‌كه‌ی‌ بیستوه‌، ئه‌و چیرۆكه‌ی‌ هه‌ر هه‌رزه‌كارێك له‌ پێناوی‌ ژیان و پێشكه‌وتنیدا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای‌ نه‌رمی‌ نینۆكه‌كانیه‌وه‌ ده‌یه‌وێت له‌ مێشكیدا بیچه‌سپێنێت بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانی‌ سه‌ره‌رای‌ نه‌بونی‌ هه‌لی‌ به‌خشراو پێی‌، واته‌ ده‌یه‌وێت باوه‌ر به‌خۆی‌ بینیت كه‌ ده‌ته‌وانێت بگاته‌ ئامانج سه‌ره‌رای‌ خراپی‌ هه‌لی‌ گونجاو بۆی‌ زۆر به‌ كورتی‌ چیرۆكه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ كه‌روێشكێك شانازی‌ به‌ تیژره‌وی‌ خۆی‌ ده‌كات و ده‌یه‌ویت به‌ كیسه‌لێك رابوێرێت و داوای‌ پێشبركی‌ لیده‌كات وه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای‌ پێشبركێكه‌وه‌ كه‌روێشكه‌كه‌ وه‌ك گولله‌ تیی‌ ته‌قاند و پیش ئه‌وه‌ی‌ بگاته‌ نزیك خالی‌ كۆتایی‌ لای‌ داو ماندوبونی‌ ده‌ربكات و سه‌رخه‌وێكی‌ شكاند چونكه‌ ده‌یزانی‌ كیسه‌له‌كه‌ به‌و زوانه‌ ناگاته‌ ئه‌و شوێنه‌ ،له‌ولایه‌ی‌ تره‌وه‌ كیسه‌له‌كه‌ سه‌ره‌رای‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌یزانی‌ زۆر خاوه‌ به‌لام دانه‌روخا و هێواش هێواش هه‌نگاوی‌ ده‌نا ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی‌ بیسه‌لمینێت كه‌ له‌ پێناو خر ناساندنیدا هه‌موو هه‌نگاوێك ده‌نیت،كیسه‌له‌كه‌ گه‌یشته‌ خالی‌ كۆتایی وه‌ پێشبركیه‌كه‌ی‌ برده‌وه‌ كه‌روێشكه‌كه‌ش دۆرا له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ نوست . گریمان كیسه‌له‌كه‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ بیت وه‌ كه‌روێشكه‌كه‌ پزیشكان بێت له‌م هه‌رێمه‌، چونكه‌ له‌م هه‌رێمه‌ پزیشك ناسراوه‌ به‌ توانا گرنگیه‌ به‌رزه‌كه‌ی‌ وه‌ توانا كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و سیاسیه‌كه‌ی‌ به‌ڵام كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ ناسراوه‌ به‌ پله‌ دووه‌میه‌كه‌ی‌ و به‌ یاریده‌ده‌ری‌ پزیشكه‌كه‌ . به‌راستی‌ ئه‌مه‌ حه‌قیقه‌ته‌ له‌م كۆمه‌له‌ی‌ ئیمه‌دا په‌رستاری‌ پێشده‌كه‌وێت و شیوه‌ی‌ ناساندنی‌ زۆر به‌ هێواشی‌ ده‌گۆرێت له‌ هه‌رێمدا, تواناكانی‌ په‌رستار و ئاكاره‌كانی‌ زۆربه‌ی‌ توێژه‌كانی‌ كۆمه‌ل زانیاریان نییه‌ ده‌رباره‌ی‌ ، راگه‌یاندنه‌كانیش وا وێنای‌ په‌رستار ده‌كه‌ن كه‌ كاركه‌ریكی‌ یاریده‌ده‌ری‌ پزیشكیه‌ وه‌ ملكه‌چی‌ جێبه‌جێ‌ كردنی‌ رێنماییه‌كانی‌ پزیشكانه‌ ده‌بێت هه‌موو ووته‌كانی‌ یان رێنمایه‌كانی‌ پزیشكان ووشه‌ به‌ ووشه‌ كارپێبكات وه‌ مافی‌ گفتوگۆ و به‌شداری‌ پلانی‌ چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشی‌ نییه‌، بۆ نمونه‌ گه‌ر پزیشكێك كه‌ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مه‌ خویندنی‌ ته‌واوكردبێت ئه‌و بریاری‌ هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌دات وه‌ چه‌نده‌ها كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ له‌و به‌شه‌ بن كه‌ سالانێكی‌ زۆر خزمه‌ت و كاری‌ مماره‌سه‌یان هه‌یه‌ بۆیان نیه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ وه‌ربگرن ،ئه‌م بواره‌ی‌ كاركردنی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ وای‌ كردوه‌ خوێندكارانی‌ ئاماده‌یی‌ به‌ ئاره‌زووی‌ خۆیان به‌شه‌كانی‌ خوێندنی‌ په‌رستاری‌ هه‌لنابژیرن به‌لكو به‌ هۆی‌ باری‌ گرانی‌ ژیانه‌وه‌ وایان لیده‌كریت ئه‌م به‌شانه‌ ته‌واو بكه‌ن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ر له‌ قۆناغه‌كانی‌ سه‌ره‌تایی‌ خوێندنه‌وه‌ هه‌موو خوێندكارێك گه‌ر لێی‌ بپرسێت ئاره‌زوو ده‌كه‌ێت له‌ دوا رۆژدا چ كۆلیژێك ته‌واو بكه‌یت ئه‌وا له‌ وه‌لامدا كۆلێژی‌ پزیشكی‌ ده‌ستنیشان ده‌كات ،له‌وه‌ خراپتر هه‌ندێك له‌ هاوڵاتیان ده‌زانن كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ كاریان ته‌نها پاكردنه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشه‌ . تیمیكی‌ پزیشكی‌ ته‌واوكار : پزیشك +كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ =ئامانجی‌ چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆش به‌شێكی‌ ئه‌م هاوكیشه‌یه‌ زانراوه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ كه‌ چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشه‌ له‌ داموده‌زگا ته‌ندروستیه‌كاندا ،به‌ڵام به‌شێكی‌ هاوكێشه‌كه‌ له‌لایه‌ن نادیاره‌ كه‌ رۆلی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستیه‌ له‌و چاره‌سه‌ركردنه‌دا . په‌رستاری‌ : هاوڵاتیان هیشتا له‌ ماهیه‌تی‌ ئه‌م به‌شه‌ له‌رووی‌ زانسیتیه‌وه‌ تێنه‌گه‌یشتون وه‌ نازانن به‌شی په‌رستاری‌ زانستێكی‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ كه‌ پشت به‌ راستیه‌ زانستیه‌كان ده‌به‌ستێت وه‌ ئه‌م به‌شه‌ چه‌نده‌ها ساله‌ بره‌وی‌ پێدراوه‌ كاریگه‌ری‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی‌ زانستی‌ ته‌ندروستی‌ وه‌ به‌ یه‌كێك له‌ كۆله‌كه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆش داده‌نرێت ،ته‌نانه‌ت له‌ ووڵاتانی‌ پێشكه‌وتوو ئه‌م به‌شه‌ به‌ هه‌ره‌ به‌شه‌ گرنگه‌كانی‌ داموده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌كان داده‌نرێت له‌رووی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازار و سه‌لامه‌تی‌ ژیانی‌ نه‌خۆش و پارێزگاری‌ له‌ به‌ره‌و پێشچونی‌ چاره‌سه‌ره‌كان ،ئه‌م به‌شه‌ نیانی‌ و سۆز ده‌به‌خشێت به‌ نه‌خۆش كه‌ كاری‌ پزیشكی‌ ناساندوه‌ به‌ فریشته‌ی‌ به‌زه‌یی‌ . په‌رستاری‌ پێشه‌یه‌كی‌ جیهانیه‌ كادرانی‌ ئه‌م به‌شه‌ لێهاتویه‌كی‌ ناسنوردار و تایبه‌تمه‌ندیان هه‌یه‌، وه‌ داده‌نرێت به‌ به‌شێك له‌ تیمی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ پێناوی‌ پێشكه‌شكردنی‌ باشترین خزمه‌تگوزاری‌ ته‌ندروستی‌ بۆ هاوڵاتیان . په‌رستاری‌ پیشه‌یه‌كی‌ پیرۆزه‌ له‌كۆی‌ ووڵاتانی‌ دنیا داده‌نریت به‌ پیرۆزترین پیشه‌ له‌سه‌ر رووی‌ زه‌وی‌ ووڵاتانی‌ ئه‌وروپا شانازی به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌یه‌كه‌مین كه‌س كاری‌ په‌رستاری‌ كردبێت له‌وولاتانی‌ ئه‌وانه‌و خۆیان به‌ داهێنه‌ری‌ ئه‌و پیشه‌ پیرۆزه‌ داده‌نێن. ئه‌م پیشه‌یه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر پیشكه‌وتنی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌خۆوه‌ بینیوه‌ له‌ وولاتانی‌ پێشكه‌وتودا گه‌یشتۆته‌ ئاستی‌ لوتكه‌، له‌و ووێتانه‌ی‌ په‌رستاری‌ تیا گه‌شه‌ی‌ سه‌ندبێت ئاستی‌ خزمه‌تگوزاری‌ ته‌ندروستی‌ تیادا به‌رزه‌ بۆ نمونه‌ له‌ ووتی‌ هندستان هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ په‌رستاری‌ تیادا به‌رزه‌ ئاستی‌ خزمه‌تگوزاری‌ ته‌ندروستی‌ تیادا زۆر به‌رزه‌ و له‌ زۆربه‌ی‌ ووڵاتانی‌ دنیاوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردن روو له‌و ووڵاته‌ ده‌كه‌ن . به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ گرنگی‌ به‌م به‌شه‌ نادرێت رۆژ به‌رۆژ كێشه‌ و گرفته‌ ته‌ندروستیه‌كان له‌ زیادبوندایه‌، به‌هۆی‌ نزمی‌ ئاستی‌ په‌رستاریه‌وه‌یه‌ رۆژانه‌ چه‌نده‌ها گرفتی‌ ته‌ندروستی‌ بۆ سه‌ر داموده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌كانی‌ ته‌ندروستی‌ رووده‌دات ،له‌ هه‌ریمی‌ كوردستان ماف و ئه‌ركی‌ په‌رستاری‌ پیشیل كراوه‌ هه‌ر بۆیه‌ نه‌خۆش زیانیكی‌ زۆری‌ كردوه‌ وه‌ پزیشكان ناتواننن ئه‌م بۆشاییه‌ پربكه‌نه‌وه‌ به‌ پیچه‌وانه‌وه‌ كاری‌ پیشه‌یی‌ پزیشكی‌ جیاوازه‌ له‌ په‌رستاری‌ وه‌ به‌ پزیشك پرناكریته‌وه‌ . دیینه‌وه‌ سه‌ر چیرۆكی‌ كه‌رویشك و كیسه‌له‌كه‌ : چیرۆكه‌كه‌ لیره‌دا كۆتای نه‌هاتوه‌ پیشبركیه‌كه‌ش به‌رده‌وامه‌،له‌ پیشبركی‌ یه‌كه‌مدا كیسه‌ل سودی‌ له‌ لیهاتوی‌ بیر و توانای‌ خۆی‌ بینی‌ ئه‌وه‌ش بریتی‌ بوو خۆراگری‌ و ته‌سلیم نه‌بون به‌رامبه‌ر دژواریه‌كانی‌ ژیان سه‌ركه‌وتنی‌ بۆ مسۆگه‌ركرد ،چه‌ند ساله‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ له‌م هه‌وله‌دان ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆكاری‌ مانه‌وه‌یان هه‌ر له‌ساله‌كانی‌ پیش راپه‌رینه‌وه‌ تا ئیستا،له‌ هه‌ر شوینك بوبن وویستویانه‌ به‌و توانایه‌ی‌ هه‌یانه‌ زۆرترین خزمه‌تگوزاری‌ پیشكه‌ش بكه‌ن تا هاولاتیان بیانناسن و لییان رازیبن وه‌ یان به‌ دیویكی‌ تردا پیش پزیشكان بده‌نه‌وه‌،به‌لام تا ئیستا هه‌موو ده‌سه‌لاته‌كانی‌ به‌رێوه‌بردن پشتیان له‌ كارمه‌ندان كردوه‌ وه‌ ئاوریان لینه‌داوه‌ته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌م سالانه‌ی‌ دوای‌ راپه‌رینه‌وه‌ هه‌میشه‌ رۆلی‌ پزیشكان زال كراوه‌ به‌سه‌ر كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستیدا هه‌ر له‌رووی‌ پیدانی‌ ماف و ئه‌ركه‌كانه‌وه‌ چیرۆكه‌كه‌ی‌ كه‌رویشك و كیسه‌له‌كه‌ ته‌واوده‌كه‌ین : به‌شی كۆتایی چیرۆكه‌كه‌ ده‌ڵێت كه‌ كه‌روێشكه‌كه‌ وانه‌یه‌كی‌ باش فێربوو وه‌ توانای‌ خۆی‌ هه‌ڵسه‌نگاند له‌ دڵی‌ خۆیدا ووتی‌ كه‌ئه‌و توانایه‌كی‌ زۆری‌ زیاتره‌ له‌ كیسه‌ڵ ده‌بێت هه‌ر ئه‌و سه‌ربكه‌وێت ،كیسه‌ڵێك به‌و هیواشیه‌ چۆن ده‌توانیت به‌سه‌ریدا سه‌ربكه‌وێت گه‌ر له‌ خۆبایی‌ بونی‌ خۆی‌ نه‌بیت ،هه‌ر بۆیه‌ داوای‌ له‌كیسه‌ل كرد گیمیكی‌ تری‌ پێشبركیه‌كه‌ بكه‌ن ،وه‌ له‌ میشكی‌ خۆیدا بریاریدا جارێكی‌ تر نه‌كه‌ویته‌ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه‌، وه‌ ده‌بێت ئه‌مجاره‌ پیشی‌ بكه‌وێت . هه‌رواشبوو ئه‌مجاره‌ به‌هۆی‌ په‌ندوه‌رگرتن له‌ وانه‌كانی‌ پیشوو توانی‌ پیشبركیه‌كه‌ بباته‌وه‌ وه‌ كیسه‌ڵه‌كه‌ ببه‌زینیت ،پزیشكانیش چه‌نده‌ها ساله‌ له‌م هه‌رێمه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌رێوه‌بردنیان وه‌رگرتوه‌ ئه‌وه‌ی‌ كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ كردبوی‌ له‌و شوینانه‌ی‌ كه‌ پزیشكی‌ تیانه‌بوه‌ هه‌مووی‌ سرایه‌وه‌ چه‌نده‌ها ساڵی‌ خه‌باتی‌ نه‌پساوه‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ شاخ و شۆرشه‌ یه‌ك به‌دوایه‌كه‌كان سرایه‌وه‌ ،ئه‌مرۆ كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ ریزی‌ پله‌ی‌ دواوه‌یه‌وه‌ ،له‌رووی‌ كاری‌ پیشه‌ییه‌وه‌ له‌ رووی‌ مافی‌ ده‌رماڵه‌وه‌ ته‌نانه‌ت له‌رووی‌ نانخواردن و چه‌نده‌ها جیاوازی‌ تره‌وه‌ ،تا ئیستا وه‌زیرێكی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ كارمه‌ندان نه‌بوه‌ تا ئیستا جێگرێكی‌ وه‌زیر له‌ كارمه‌ندان نه‌بوه‌،تا ئیستا له‌ هه‌رێمدا یاسایه‌ك ده‌رنه‌چوه‌ كاری‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ ریكبخات . تا ئیستا دووگێمی‌ پێشبركیه‌كه‌ به‌رێوه‌ چوه‌،كیسه‌ل له‌ هه‌لدایه‌ بیر له‌وه‌ بكاته‌وه‌ گیمی‌ سیه‌م و دوا گیم بباته‌وه‌ ،كه‌روێشكیش به‌ توانای‌ خیرایی‌ خۆی‌ پشت به‌ستووه‌ به‌وه‌ی‌ گیمی‌ سییه‌م سه‌رده‌كه‌ویت . كاری‌ پزیشكی‌ له‌ هه‌موو دنیادا به‌ هۆی‌ هه‌ولی‌ توانای‌ زانستیه‌وه‌ به‌ره‌و پیشه‌وه‌ چووه‌ چه‌نده‌ها لقی‌ پسپۆری‌ جیاجیای‌ لیبۆته‌وه‌، به‌ره‌وپیشچونی‌ پیشه‌ی‌ پزیشكی‌ وای‌ كردوه‌ ژیانی‌ مرۆڤایه‌تی‌ له‌ چه‌نده‌ها گیروگرفتی‌ ته‌ندروستی‌ رزگاری‌ بێت ،پزیشكانی‌ ووڵاتانی‌ پێشكه‌وتوو كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ به‌ ته‌واوكاری‌ پیشه‌كه‌یان ده‌زانن هه‌ست به‌ یه‌كه‌وه‌ گونجاندن ده‌كه‌ن كارو مه‌سئولیاتیان دابه‌ش كردوه‌ پێداگری‌ ده‌كه‌ن له‌وه‌ی‌ به‌بێ‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ كاره‌كانیان بۆ به‌ریوه‌ ناچێت ،له‌بری‌ پێشبركی‌ و دژایه‌تی‌ به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌ولده‌ده‌ن باشترین خزمه‌تگوزاری‌ پیشكه‌ش بكه‌ن ،له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیشدا زۆرن ئه‌و پزیشكانه‌ی‌ دان به‌م راستیه‌دا ده‌نێن كاری‌ هاوبه‌ش و تیمی‌ هاوبه‌ش به‌ سه‌ركه‌وتووتر ده‌زانن له‌كاری‌ ده‌سته‌گه‌ری‌. دوابه‌شی‌ یاریه‌كه‌ و چیرۆكه‌كه‌: كیسه‌ل له‌ ئه‌نجامی‌ شه‌ونخونیه‌كی‌ زۆر و بیركرنه‌وه‌ی‌ هه‌موویان گه‌یشتنه‌ ئه‌و بۆچونه‌ی‌ كه‌ كه‌روێشك ئاگاداربكه‌نه‌وه‌ كۆتایی‌ خاڵی‌ ده‌ستنیشانكراوی‌ یاریه‌كه‌ ده‌بێت له‌وبه‌ری‌ روباره‌كه‌ كۆتای بێت وه‌یان به‌شداری‌ كۆتایی‌ یاریه‌كه‌ ناكه‌ن ،له‌گه‌ڵ رازیبونی‌ كه‌روێشك به‌و مه‌رجه‌ی‌ كیسه‌ڵ ده‌بوایه‌ كه‌روێشك بۆ په‌رینه‌وه‌ له‌ روباره‌كه‌ درێژترین رێگا هه‌ڵبژێریت ،كیسه‌ڵیش به‌ ناو ئاودا به‌ خێرایی‌ بگاته‌ ئه‌وپه‌ری‌ روباره‌كه‌ و خاڵی‌ كۆتایی‌ . ئه‌مه‌ كۆتایی‌ چیرۆكه‌كه‌ بوو ئه‌وه‌ی‌ من ده‌مه‌وێت له‌م بابه‌ته‌ بیخه‌مه‌ روو به‌ هیچ جۆرێك كه‌مكردنه‌وه‌ نیه‌ له‌پیشه‌ی‌ پزیشكان وه‌ یان به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ بێت به‌سه‌ر پزیشكاندا،به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ پزیشكان توانایه‌كی‌ تایبه‌تی‌ خۆیان هه‌یه‌ و كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستیش توانایه‌كی‌ تایبه‌تی‌ خۆیان،به‌لام ئامانج له‌م نوسینه‌ باوه‌رهێنانی‌ هه‌موولایه‌كه‌ به‌ ناساندنی‌ تواناكان ،پیشه‌ی‌ پزیشكی‌ پیرۆزه‌ و جیاوازه‌ له‌ پیشه‌ی‌ كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ ئه‌وه‌ی‌ پزیشك ده‌توانێت بیكات به‌ كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ ناكرێت ئه‌وه‌ی‌ كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستیش ده‌توانێت بیكات به‌ پزیشك ناكرێت، كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ یاریده‌ده‌ری‌ پزیشك نیه‌ به‌ڵكو كاری‌ هاوبه‌شی‌ ده‌كات له‌گه‌ل پزیشكدا ،پێویسته‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مانی‌ كوردستان یاسای‌ كاری‌ كارمه‌ندان و پزیشكان دیاری‌ بكات تا هیچ كام له‌و دوو توێژه‌ گرنگه‌ی‌ كۆمه‌ڵ نه‌توانێت سنوری‌ یه‌كتر ببه‌زێنن ،وه‌ گیانێكی‌ هاوبه‌شی‌ مرۆڤانه‌ له‌ خزمه‌تێكی‌ به‌رزی‌ نویدا پێشكه‌ش به‌ هاوڵاتیانی‌ ئه‌م هه‌ریمه‌ بكریت
ژماره‌ی بینین:
1381
به‌روار:
29/06/2014
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌