رۆڵی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ بوونی‌ مافی‌ نه‌خۆش له‌ هه‌رێمدا
بيستون فتاح
مافی‌ نه‌خۆش چی‌ ده‌گه‌یه‌نێت به‌پێ‌ی‌ بنه‌ما گشتیه‌كانی‌ ته‌ندروستی‌ نه‌خۆش وه‌ك هه‌موو كه‌سێكی‌ تر مافی‌ تایبه‌تی‌ خۆی هه‌یه‌ وه‌له‌به‌ر باری‌ تایبه‌تی‌ نه‌خۆش بگره‌ ده‌بێت مافی‌ تایبه‌تی‌ هه‌بێت له‌كاتی‌ سه‌ردانیدا بۆ داموده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان، وه‌ ده‌بێت ئه‌و مافانه‌ی‌ بۆ جێبه‌جێ بكرێت وه‌له‌ هه‌مان كاتدا نه‌خۆش ئه‌ركی‌ تایبه‌تی‌ خۆی هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ پابه‌ند بێت پێوه‌ی‌ له‌كاتی‌ سه‌ردانی‌ دا بۆدام و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان وه‌ له‌و مافانه‌ش كه‌نه‌خۆش ده‌بێت بۆی جێبه‌جێ‌ بكرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ نه‌رم مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا بكرێت و رێزی‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی‌ بگیرێت و وه‌ڵامی‌ راسته‌خۆ و به‌په‌له‌ی‌ داواكاریه‌كانی‌ بدرێته‌وه‌ وه‌ پێویسته‌ نه‌خۆش زانیاری هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی‌ كه‌ پێشكه‌شی‌ ده‌كرێت و ئاگاداری‌ ئه‌و یاساو بنه‌مایانه‌ بێت كه‌له‌ نه‌خۆشخانه‌كان كاری‌ پێده‌كرێت، له‌ووڵاته‌ پێشكه‌وتوه‌كانی‌ جیهاندا نه‌خۆش یه‌كه‌ی‌ تایبه‌تی‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ سكاڵای‌ تیا تۆماربكات دژی‌ ئه‌و كه‌مته‌رخه‌میانه‌ی‌ كه‌ به‌رامبه‌ری ده‌كرێت و له‌و ده‌زگایانه‌شدا چه‌نده‌ها ستافی‌ پاڵپشتی‌ نه‌خۆشه‌كان ده‌كه‌ن،به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا له‌م سالانه‌ی‌ دوایدا به‌تایبه‌ت له‌ دوا خولی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان یاسایه‌ك داریژرا و بوه‌ یه‌كیك له‌ یاساكانی‌ په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌ دابینكردنی‌ مافه‌كانی‌ نه‌خۆش،كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ زۆرینه‌ی‌ ستافی‌ ده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌كان پیك دینن وه‌ زۆرترین كات له‌گه‌ل نه‌خۆشدان پیویسته‌ ئه‌ركی‌ جیبه‌جی‌ كردنی‌ ئه‌م یاسایه‌ له‌ كار و ره‌فتاریاندا دیاربكه‌ویت تا مه‌كانه‌تیكی‌ پیرۆز بۆخۆیان دروست بكه‌ن وه‌ هاولاتیان به‌ چاوی‌ میهره‌بانی‌ و دلسۆزی‌ له‌م تویژه‌ بروانن . د.شوان قادر پزیشكی‌ پسپۆر و راویژكاری‌ ته‌ندروستیی‌ له‌ وولاتی‌ دانیمارك سه‌باره‌ت به‌ مافی‌ نه‌خۆش له‌و ووڵاته‌ له‌ چاوپیكه‌وتنیكی‌ تایبه‌تدا ووتی‌ (سه‌ره‌تا هه‌موو كه‌سیك له‌ وولاتی‌ دانیمارك مافه‌كانی‌ نه‌خۆش ده‌زانیت له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ هه‌ر له‌ مندالیه‌وه‌ به‌و شیوه‌یه‌ په‌روه‌رده‌یان ده‌كه‌ن كه‌ گشت مافه‌كانی‌ ژیانیان بزانن،وه‌ك مرۆڤیك له‌كاتی‌ له‌ش ساغی‌ و له‌كاتی‌ نه‌خۆشیدا چ مافیكیان هه‌یه‌،له‌كاتی‌ سه‌ردانی‌ دامو ده‌زگاكاندا له‌وی‌ ئه‌و مافانه‌ خراوه‌ته‌ چوارچیوه‌ی‌ یاساوه‌ و له‌ هه‌موو شوینیك بونی‌ هه‌یه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ له‌ هه‌موو نه‌خۆشخانه‌یه‌ك شوینیك هه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌به‌ریوبه‌ریتی‌ نه‌خۆش ، نه‌خۆش هه‌ر گیروگرفتیكی‌ هه‌بیت سه‌ردانی‌ ئه‌و به‌شه‌ ده‌كات، دوای‌ ئه‌وه‌ش ژوریك دانراوه‌ بۆ په‌یوه‌ندی‌ نه‌خۆش به‌ نه‌خۆشه‌وه‌، نه‌خۆشه‌كان ئه‌و ژوره‌ خۆیان به‌ریوه‌ی‌ ده‌به‌ن ،هه‌موو نه‌خۆشیه‌ك نه‌خۆشه‌كانی‌ ریكخراویكی‌ خۆیان هه‌یه‌ ،چه‌ند كارمه‌ند و پزیشك كه‌ ده‌یانه‌ویت به‌شداری‌ له‌و ریكخراوانه‌ بكات وه‌لایه‌نی‌ مرۆڤ دۆستی‌ تیایدا زاله‌ ده‌بیته‌ ئه‌ندامی‌ فه‌خری‌ له‌و ریكخراوانه‌،هاوكاریان ده‌كات بۆ كاره‌كانیان ،وه‌ له‌ ناو هه‌موو نه‌خۆشخانه‌یه‌ك به‌شیك هه‌یه‌ بۆ رینمایی‌ كردنی‌ نه‌خۆش، وه‌ هه‌ر گله‌یی‌ و پرسیاریك یان نه‌خۆش بیه‌ویت پزیشكه‌كه‌ی‌ بگۆریت له‌و به‌شه‌ پرسیار ده‌كات)) ئامانج له‌ مافی‌ نه‌خۆش چییه‌؟؟ به‌پێ‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ نه‌خۆش حاله‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ هه‌یه‌ و له‌رووی‌ سایكۆلۆجی‌ و جه‌سته‌ییه‌وه‌ گیروگرفتی‌ هه‌یه‌ هه‌ربۆیه‌ ده‌بێت نه‌خۆش وه‌ك كه‌سی‌ ئاسایی‌ سه‌یر نه‌كرێت و ئامانج له‌مافی‌ نه‌خۆش له‌سه‌ر بنه‌مای‌ باره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ بنیات ده‌نرێت ،سه‌باره‌ت به‌ نویترین رینمایی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌روونی‌ بۆ جیبه‌جی‌ كردنی‌ مافه‌كانی‌ نه‌خۆش و ئامانجه‌كانی‌ مافی‌ نه‌خۆش، پسپۆرانی‌ ئه‌م بواره‌ گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ به‌پی پێناسه‌ی‌ نه‌خۆش هه‌ركه‌سێك كه‌ سه‌ردانی‌ یه‌كه‌یه‌كی‌ ته‌ندروستی‌ بكات ئه‌وا به‌و كه‌سه‌ ده‌وترێت نه‌خۆش واته‌ هه‌موو كه‌سێك به‌مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ر سه‌ردانی‌ یه‌كه‌یه‌كی‌ ته‌ندروستی‌ بكات ئه‌وا به‌وكه‌سه‌ ده‌وترێت نه‌خۆش، هه‌موو نه‌خۆشێكیش به‌بێ جیاوازی‌ ته‌مه‌ن به‌بێ جیاوازی‌ ڕه‌گه‌ز به‌بێ جیاوازی‌ شوێنی‌ نیشته‌جێ بوون كۆمه‌ڵێك مافی‌ خۆی هه‌یه‌ ، كه‌ئه‌م مافانه‌ یه‌كسانه‌و له‌نه‌خۆشێكه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشێكی‌ تر ناگۆرێت ته‌نها له‌ دوو باری جیاوازدا نه‌بێت ئه‌ویش منداڵه‌ واته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌له‌خوار ته‌مه‌نی‌ 12 ساڵه‌وه‌ن و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌نه‌خۆشی ده‌رونیان هه‌یه‌، ئه‌م دووباره‌ مافه‌كانیان جیاوازه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌كی‌ تریان هه‌یه‌ . له‌مافی‌ نه‌خۆشدا دووئامانجی‌ سه‌ره‌كیمان هه‌یه‌:- یه‌كه‌م: هه‌موو نه‌خۆشێك ئێمه‌ بتوانین وه‌كو تیمێكی‌ ته‌ندروستی‌ و وه‌ك خێزانێك هه‌موو پێداویستیه‌كانی‌ بۆ ئامادده‌ بكه‌ین. دووه‌م: ئێمه‌ بتوانین ژینگه‌یه‌كی‌ ئارام و له‌باری بۆ دابین بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی‌ ئه‌و نه‌خۆشه‌ به‌دوور بێت له‌ هه‌موو شێوازێكی‌ خراپی مامه‌ڵه‌كردن. جیاكردنه‌وه‌ی‌ مافی‌ نه‌خۆش له‌مافه‌كانی‌ تری مرۆڤ بۆچی‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بێگومان پێویسته‌ مافی‌ نه‌خۆش جیابكرێته‌وه‌ له‌مافه‌كانی‌ تری هاوڵاتی‌ چونكه‌ نه‌خۆش بۆلای‌ هه‌موو كه‌س ناروات داوای‌ چاره‌سه‌ر بكات به‌ڵكو بۆلای‌ كه‌سێك ده‌روات كه‌ باوه‌ر پێكراوبێت و یاخود خاوه‌ن بروانامه‌یه‌كی‌ دیاری كراو بێت، به‌ تایبه‌ت كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ كه‌ له‌ زۆربه‌ی‌ به‌شه‌كاندا بونیان هه‌یه‌ وه‌ خاوه‌ن بروانامه‌ی‌ تایبه‌تن له‌ پیشه‌ جۆراوجۆره‌كانی‌ ته‌ندروستیدا پیویسته‌ له‌و بواره‌دا كه‌توانای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌بێت چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و نه‌خۆشه‌ بكات، وه‌ بێگومان ئه‌وكه‌سه‌ی‌ ئه‌و بروانامه‌یه‌ وه‌رده‌گرێت ده‌بێت پابه‌ند بێت به‌هه‌موو مه‌رجه‌كانیه‌وه‌ و وابكات مافه‌كانی‌ ئه‌و نه‌خۆشه‌ دابین بكات، هه‌موو نه‌خۆشێك كاتێك داوای‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات له‌ كه‌سێكی‌ پسپۆر و خاوه‌ن بروانامه‌ هانای‌ چاره‌سه‌ری‌ بۆ ئه‌و كارمه‌نده‌ ده‌بات ، كاتێك نه‌خۆشێك رووده‌كاته‌ بنكه‌یه‌كی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌ر له‌كارمه‌ندی‌ پرسگه‌كه‌وه‌ هه‌تاوه‌كو ئه‌و پزیشكه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ ده‌كات هه‌موویان به‌رپرسن له‌ دابین كردنی‌ مافه‌كانی‌ نه‌خۆش وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك پیشوتر ووتمان كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ زۆرینه‌ی‌ ئه‌و به‌شانه‌ن كه‌واته‌ به‌رپرسیاریتی‌ زۆرتریان ده‌كه‌ویته‌ ئه‌ستۆ ،كاتێك ئێمه‌ هه‌ڵده‌ستین به‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ نه‌خۆش له‌ كه‌سێكی‌ ئاسایی هۆكه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌نه‌خۆش له‌بارێكی‌ ته‌ندروستی‌ و ده‌روونی‌ ناته‌واودایه‌ و پێویستی‌ به‌یارمه‌تی‌ كه‌سانێكی‌ پسپۆر هه‌یه‌، پێویسته‌ چه‌ند ساڵ جارێك هه‌ڵمه‌تێك بكرێت بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی‌ ستافی‌ نه‌خۆشخانه‌ و ده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌كان سه‌باره‌ت به‌و مافانه‌ی‌ نه‌خۆش كه‌ هه‌یه‌تی‌ له‌كاتی‌ نه‌خۆشیدا، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ ساڵانه‌ په‌یره‌وی‌ ده‌كرێت له‌وڵاته‌ پێشكه‌وتوه‌كاندا، پیویسته‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ به‌ شیوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ به‌شداری‌ ئه‌و خوله‌ به‌رده‌وامانه‌ بكه‌ن . نه‌خۆش پێویسته‌ پێداویستیه‌كانی‌ بۆ دده‌سته‌به‌ر بكرێت نه‌خۆش نابێت به‌دوای‌ چاره‌سه‌ر و هه‌ڵبژاردنی‌ چاره‌سه‌ر و شوێنی‌ چاره‌سه‌ر بگه‌رێت ،به‌ڵكو نه‌خۆش له‌ حاڵه‌تێكی‌ ناته‌واو و كه‌موكوریه‌، ده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌رپرسن له‌دابینكردنی‌ پێداویستیه‌ پزیشكیه‌كان ، له‌ وولاتانی‌ پیشكه‌وتودا حاله‌تی‌ ئیمرجنسی‌ له‌م وولاتانه‌ به‌ خۆراییه‌ (بیبه‌رامبه‌ره‌)له‌ هه‌موو شاریك ژماره‌یه‌كی‌ ته‌له‌فون هه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌م حاله‌تانه‌،هاولاتی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌و ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌وه‌ ده‌كات وه‌ حاله‌ته‌كه‌ی‌ به‌و سه‌نته‌ره‌ ده‌لیت ،ئه‌وانیش داوای‌ رونكردنه‌وه‌ی‌ حاله‌ته‌كه‌ی‌ لیده‌كه‌ن گه‌ر كه‌سه‌كه‌ حاله‌ته‌كه‌ی‌ توانی‌ خۆی‌ سه‌ردانی‌ ئه‌و شوینانه‌ بكات رینمایی‌ ده‌كه‌ن بچیت بۆ ده‌زگایه‌كی‌ ته‌ندروستی‌ تایبه‌ت به‌ حاله‌ته‌كه‌ی‌ ئه‌و هاولاتیه‌ وه‌ له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌و ده‌زگایه‌ش ئاگادارده‌كریته‌وه‌، هاولاتیه‌كه‌ كه‌ سه‌ردانی‌ ئه‌و به‌شه‌ی‌ كرد كاری‌ پیویستی‌ بۆ ده‌كرێت. به‌لام سه‌باره‌ت به‌ حاله‌ته‌ تونده‌ ئیمرجنسیه‌كان وه‌ك حاله‌ته‌كانی‌ به‌ركه‌وته‌ و روداوه‌كان و شیوازی‌ كتوپری‌ له‌و شیوه‌یه‌ ،كه‌ به‌ هه‌مان شیوه‌ له‌ ریگای‌ ته‌له‌فونه‌كه‌ هاولاتیه‌ك په‌یوه‌ندی كرد، پرسیاری‌ لیده‌كه‌ن حاله‌ته‌كه‌ی‌ چییه‌؟ گه‌ر پیویستی‌ به‌ ئۆتۆمبیلی‌ فریاكه‌وتن بیت راسته‌وخۆ ئۆتۆمبیلی‌ بۆ ره‌وانه‌ ده‌كه‌ن وه‌یان ته‌نها پیویستی‌ به‌وه‌ بوو كه‌سانی‌ پسپۆر بۆ بنیرن ئه‌وه‌ پزیشكی‌ ئیشكگر یان كارمه‌ندی‌ ئیشكگر هه‌یه‌ بۆ ئه‌و حاله‌تانه‌ و راسته‌وخۆ بۆی‌ ده‌نیرن،وه‌گه‌ر پیویستی‌ به‌ خزمه‌تگوزاری‌ تریش بوو راسته‌وخۆ بۆی‌ ده‌نیرن وه‌ك پۆلیس و ئاگر كوژینه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌و ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌ ته‌له‌فۆنیكی‌ گشتیه‌ بۆ هه‌موو حاله‌ته‌كانی‌ ئیمرجنسی‌ ،ناونیشانی‌ لیوه‌رده‌گیریت و به‌یانی‌ حاله‌ته‌كه‌ی‌ لیوه‌رده‌گیریت،ئه‌و سه‌نته‌ری‌ وه‌لامدانه‌وه‌ی‌ هاولاتیان گه‌ر پیویستی‌ به‌وه‌ هه‌بوو راویژكاری‌ به‌سه‌نته‌ره‌كانی‌ تر ده‌كات تا به‌ته‌واوه‌تی‌ حاله‌ته‌كه‌ هه‌لده‌سه‌نگینیت ،گه‌ر حاله‌ته‌كه‌ پیویستی‌ به‌ گواستنه‌وه‌ بیت بۆ نه‌خۆشخانه‌ ئۆتۆمۆبیلی‌ فریاكه‌وتنی‌ بۆ ده‌نیریت ،وه‌گه‌ر نه‌خۆشیكی‌ به‌ ته‌مه‌ن بوو ئه‌وا پزیشكی‌ بۆ ده‌نیریت ،به‌و شیوه‌یه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ ده‌كات له‌ شوینی‌ خۆی‌ ناجولیت تا به‌ هاناوه‌ی‌ دین ،له‌و نه‌خۆشخانه‌ جگه‌ له‌ پزیشك و كارمه‌ندی‌ ئیشكگر پزیشك و كارمه‌ندی‌ فریاكه‌وتن هه‌یه‌،وه‌ له‌ ناو ئۆتۆمبیلی‌ فریاكه‌وتنه‌كان پزیشك و كارمه‌ندی‌ فریاكه‌وتنی‌ له‌گه‌لدایه‌ ،ئه‌م نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ی‌ فریاكه‌وتنه‌ له‌ ناوچه‌كانی‌ شاردا زۆرن هه‌ربۆیه‌ به‌پێ‌ ی‌ ناونیشانی‌ هاولاتیه‌كه‌ كام تیمی‌ ته‌ندروستیه‌ لێ‌ ی‌ نزیك بوو ،ئه‌وه‌ی‌ بۆ ره‌وانه‌ ده‌كه‌ن ،وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ به‌رپرسی‌ وه‌لامدانه‌وه‌ی‌ ته‌له‌فۆنه‌كانه‌ به‌ تیمه‌كه‌ ده‌لیت ماوه‌ی‌ دووری‌ ماوه‌كه‌ی‌ چه‌نده‌ وه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ باری‌ ته‌ندروستی‌ چه‌ند مه‌ترسیداره‌،هه‌تا خیرایی‌ رۆیشتنی‌ ئۆتۆمۆبیلی‌ فریاكه‌وتنی‌ ئه‌و ئه‌و وولاتانه‌ ریك خراوه‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌ یان پله‌ی‌ دووه‌،وه‌یان ده‌بیت به‌خیرایی‌ ره‌سمی‌ دانراو له‌ شه‌قامه‌كاندا بروات ،ئه‌م هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌ بۆ هه‌موو هاولاتیه‌ك به‌ خۆراییه‌ به‌بی‌ جیاوازی‌ ،به‌لام سه‌باره‌ت به‌ حاله‌تی‌ ئاسایی‌ وه‌یان ناكتوپره‌وه‌ له‌م وولاتانه‌ به‌زۆر شیوه‌ ده‌توانێت په‌یوه‌ندی‌ به‌ ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كانه‌وه‌ بكات ،یان ته‌له‌فونی‌ بۆ ده‌كات كه‌كاتی‌ دیاریكراوی‌ ته‌له‌فونی‌ هه‌یه‌،وه‌یان به‌ هۆی‌ ئیمه‌یله‌وه‌ ئیستا هه‌موو ده‌زگایه‌كی‌ ته‌ندروستی‌ ته‌له‌فون و ئیملی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌كارده‌هینین بۆ نه‌خۆشه‌كانی‌ به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تا ئێستا ئه‌و خاڵانه‌ نه‌بونه‌ته‌ بریار و یاساو به‌شێوه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری‌ به‌شێوازی‌ جیاجیا پێشكه‌ش ده‌كرێت،له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی‌ حاله‌ته‌كانی‌ فریاكه‌وتن به‌ره‌و پیشچونی‌ باشی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ له‌گه‌ل سالانی‌ رابردوودا، تائێستا له‌كوردستاندا شێوازێكی‌ یه‌كگرتوومان نییه‌ بۆ دابین كردنی‌ مافه‌كانی‌ نه‌خۆش و جێبه‌جێكردنی‌ مافه‌كانی‌ نه‌خۆش به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك به‌رێوه‌یه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ مافه‌كانی‌ نه‌خۆش ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا چه‌ند خاڵێكی‌ سه‌ره‌تایی‌ هه‌یه‌ كه‌هه‌موو یه‌كه‌یه‌كی‌ ته‌ندروستی‌ جێبه‌جێی‌ ده‌كات بێ ئه‌وه‌ی‌ كرابێت به‌بریارێكیش. مافه‌كانی‌ نه‌خۆش چین له‌ ده‌ره‌نجامی‌ ده‌رچونی‌ ئه‌و یاسای‌ په‌رله‌ماندا كه‌ بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی‌ هه‌ریمی‌ كوردستان سودی‌ ته‌واوی‌ هه‌یه‌ بۆ مافه‌كانی‌ نه‌خۆش ، نه‌خۆش ده‌بێت به‌ چاوی‌ رێزه‌وه‌ ته‌ماشا بكرێت و كه‌رامه‌تی‌ بپارێزرێت مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و نه‌خۆشه‌ دووربێت له‌ تووره‌بوون و ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌ به‌سه‌ریدا و دووربێت له‌تانه‌وه‌ ته‌شه‌ری‌ ناشرین، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مانه‌ش روویدا ئه‌وا نه‌خۆش مافی‌ خۆیه‌تی‌ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌رزبكاته‌وه‌ بۆ دادگاو جێیه‌كی‌ به‌رز. نه‌خۆش ده‌بێت دووربێت له‌ خراپ مامه‌ڵه‌ كردن و به‌كارهینانی‌ جه‌سته‌ی‌ نه‌خۆشه‌كه‌، خۆشبه‌ختانه‌ تا ئێستا له‌كوردستان حاڵه‌تی‌ له‌و جۆره‌ توۆمار نه‌كراوه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ هه‌ندێك وڵات رووی‌ داوه‌ كه‌ هه‌ڵساون به‌ ده‌رهێنانی‌ گورچیله‌ی‌ نه‌خۆش بێ ئاگاداری نه‌خۆش . دابینكردنی‌ شوێنێكی‌ خاوینه‌ و ئارامه‌ بۆ نه‌خۆش كه‌ئه‌مه‌ش زیاتر په‌یوه‌ندی‌ به‌ باری ئابووری وڵاته‌وه‌ هه‌یه‌ ، خۆشبه‌ختانه‌ ئێستا باری نه‌خۆشخانه‌كانمان زۆر باشه‌ به‌به‌راورد به‌ساڵانی‌ پێشوو وه‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ تازه‌ به‌رێوه‌یه‌ . نه‌خۆش مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ به‌شداری‌ نه‌كات له‌ پرۆسه‌ی‌ فێركردن و توێژینه‌وه‌دا ، ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی‌ كه‌له‌سه‌ریان نوسراوه‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فێركاری‌ واته‌ ئه‌و نه‌خۆشه‌ ده‌بێت به‌شداربێت له‌ پرۆسه‌ی‌ فێركردن و توێژینه‌وه‌دا و به‌ بێ به‌رامبه‌ریشه‌ ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ فێركاری نه‌بوو ئه‌وا ئه‌و نه‌خۆشه‌ مافی‌ خۆیه‌تی‌ به‌شداری نه‌كات له‌ پرۆسه‌ی‌ فێركردندا. هه‌موو نه‌خۆشێك مافی‌ خۆیه‌تی‌ چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت به‌پێی‌ تازه‌ترین چاره‌سه‌ری‌ سه‌رده‌م. نه‌خۆش پێویسته‌ پێش هه‌موو كه‌سێك شوێن و جۆری نه‌خۆشیه‌كه‌ی‌ بزانێت. ده‌بیت كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ سه‌ره‌تا مافه‌كانی‌ نه‌خۆش بزانن وه‌ گشت مافه‌كانی‌ ژیانیان بزانن، وه‌ك مرۆڤیك له‌كاتی‌ له‌ش ساغی‌ و له‌كاتی‌ نه‌خۆشیدا چ مافیكیان هه‌یه‌،له‌و به‌شانه‌ی‌ كارمه‌ندان كاری‌ تیدا ده‌كه‌ن ئه‌و مافانه‌ له‌به‌رده‌مدا هه‌بن و له‌ هه‌موو شوینیك بونی‌ هه‌بیت، پیویسته‌ كارمه‌ندان به‌ دلفراوانیه‌وه‌ گوی‌ له‌ گازنده‌كانی‌ نه‌خۆش بگریت، چونكه‌ نه‌خۆش هه‌ر گیروگرفتیكی‌ هه‌بیت سه‌ردانی‌ كارمه‌ندان ده‌كات .
ژماره‌ی بینین:
1418
به‌روار:
30/03/2014
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌