هۆكاره‌كانی‌ پاشكۆبوونی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ناو ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ ته‌ندروستیدا
بيستون فتاح
به‌شی‌ یه‌كه‌م هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئێمه‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ له‌سه‌ره‌تادا كه‌ له‌یه‌كێك له‌ به‌شه‌ خوێندنه‌كان وه‌رگیراین، ئه‌و وینایه‌مان نه‌بوه‌ ده‌رباره‌ی‌ پیشه‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ ،هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی‌ به‌ شیوه‌ی‌ كرداری‌ كه‌وتوینه‌ته‌ ناو پیشه‌كه‌وه‌ ،به‌لام دواتر هه‌ریه‌كه‌مان وویستومانه‌ له‌ چوارچیوه‌ی‌ ئه‌و رۆله‌ی‌ بۆمان دیاریكراوه‌ كه‌سایه‌تی‌ خۆمان بنوینین، بۆ نمونه‌ گه‌ر كارمه‌ندێك بوینایه‌ له‌ بنكه‌یه‌كی‌ دوره‌ ده‌ستدا ئه‌وه‌ بوینه‌ته‌ دكتۆری‌ ناوچه‌كه‌ و هه‌موو لیپرسراویه‌كی‌ خزمه‌تگوزاری‌ ته‌ندروستیمان پیسبیراوه‌،وه‌ گه‌ر كارمه‌ندیكی‌ په‌رستار یان تاقیگا یان وینه‌گری‌ تیشك یان چاره‌سه‌رێكی‌ سروشتی‌ یان هه‌ریه‌ك له‌ پیشه‌كانی‌ تری‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ بوبین له‌ بنكه‌یه‌كدا ئه‌وا به‌ هه‌مان جۆر بوینه‌ته‌ به‌رپرسی‌ ئه‌و به‌شه‌ و كه‌سایه‌تیه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆمان پێبه‌خشراوه‌، به‌لام گه‌ر له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ دابمه‌زرێین به‌ پێداویستی‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ شوینیان بۆ دۆزینه‌ته‌وه‌. هه‌ربۆیه‌ پاشكۆبونی‌ كارمه‌ندان كارێكه‌ دوور له‌ ئاره‌زومه‌ندی‌ تایبه‌تی‌ خۆیان به‌بێ‌ یاسا به‌لكو به‌پێ‌ ی‌ بریاری‌ ئه‌و ده‌سه‌لاتانه‌ی‌ كه‌ ده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌رێوه‌ ده‌بات كه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا پزیشكانن مكانه‌یان بۆ كارمه‌ندان رێكخستوه‌ (كارمه‌ندی‌ په‌رستار هه‌یه‌ تا ئه‌مرۆ له‌ پرسگه‌یه‌،كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌یه‌ ته‌نها بلیت ده‌بریت یان پۆسته‌ به‌ره‌،..هتد، كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستیش هه‌یه‌ به‌رێوبه‌ری‌ كارگیریه‌) نادیاری‌و ونبونی‌ ناسنامه‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ : گه‌ر بلێم هه‌موو توێژه‌كانی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ ناسنامه‌ و نازناوی‌ خۆی‌ نیه‌ زیاده‌رۆیم نه‌كردوه‌ ،زۆربه‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن به‌ دكتۆر بانگ بكرین یان بناسرین، هۆكاری‌ ئه‌م كاره‌ش ده‌گه‌ریته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هاولاتیان كاتیك كاریكی‌ خزمه‌تگوزاری‌ ته‌ندروستیان ده‌بێت كه‌ ته‌نها كارمه‌نده‌ ته‌ندروستیه‌كان ده‌بینن له‌ بنكه‌یه‌كدا له‌ نۆرینگه‌یه‌كی‌ ئیواراندا له‌ ژووری‌ تیشكیكدا له‌ تاقیگایه‌كدا، راسته‌وخۆ به‌كارمه‌نده‌كه‌ ده‌لێن دكتۆر،كارمه‌نده‌كه‌ش به‌وپه‌ری‌ رووخۆشیه‌وه‌ وه‌لامیان ده‌داته‌وه‌، هۆكاری‌ دووه‌م بۆ ئه‌و نا دادپه‌روه‌ریه‌ كه‌ ده‌سه‌لات له‌نیوان كارمه‌ند و پزیشكدا به‌رپای‌ كردوه‌،وای‌ له‌ كارمه‌ند كردوه‌ بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌ گه‌ر به‌ناویش بێت (ئه‌م كاره‌ش پزیشكه‌كانی‌ ناره‌حه‌ت كردوه‌). سالانی‌ چله‌كان و په‌نجاكانی‌ سه‌ده‌ی‌ پێشوو نازناوی‌ مزه‌مید(په‌رستار)لكاو بوو به‌ ناوی‌ كارمه‌نده‌كه‌وه‌ بۆ نمونه‌ ئه‌حمه‌دی‌ موزه‌مید نوری‌ موزه‌مید، به‌لام ئێستا هیچ په‌رستارێك به‌و ناوه‌ بانگ ناكریت له‌ناو ره‌گه‌زی‌ نیرینه‌دا،وه‌ له‌ ره‌گه‌زی‌ میینه‌دا سسته‌ر ده‌لكا به‌ناوی‌ كارمه‌نده‌كه‌وه‌ وه‌ك سسته‌ر خاتونه‌ یان سسته‌ر ناهده‌،په‌رستارانیش ئه‌مرۆ خۆیان ئاره‌زوویان نیه‌ به‌و ناوه‌ بانگ بكرین گه‌ر ئاره‌زوویان هه‌بوایه‌ كه‌ به‌ناویكی‌ كه‌ بانگیان بكردانایه‌ به‌رپه‌رچیان ده‌دایه‌وه‌. له‌ كۆتایی‌ ساله‌كانی‌ شه‌سته‌كانی‌ سه‌ده‌ی‌ رابردوودا یاسایه‌ك ده‌رچوو كۆمه‌لیك نازناوی‌ تری‌ دارشت بۆ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ كه‌ به‌زیانی‌ كارمه‌ندان كه‌وته‌وه‌،ئه‌و یاسایه‌ش به‌ عه‌قلیه‌تێكی‌ نادادپه‌روه‌رانه‌ و دوور له‌ ئه‌ته‌كیتی‌ زمانه‌وانی‌ و ئه‌ده‌بی‌ و مرۆڤانه‌ و ته‌نانه‌ت زانستیانه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند پزیشكیكی‌ ئه‌و كاته‌وه‌ داریژرا. له‌م یاسایه‌دا نازناوه‌كانی‌ ی.پزیشك و ی. تاقیگاو ی .تیشك و ی .خۆپاراستن و ی .بیهۆشكاری‌ و ی.ده‌رمانساز و....هتد به‌سه‌ر كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستیدا به‌زۆری‌ زۆرداره‌كی‌، به‌ بیركردنه‌وه‌ی‌ عه‌قلیه‌تیكی‌ ته‌سكی‌ ده‌سه‌لاتی‌ ته‌ندروستی‌ ئه‌و كاته‌ كه‌ له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه‌ به‌ریوه‌ ده‌برا سه‌پینرا به‌سه‌ر كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستیدا ،ته‌نانه‌ت تا ئه‌مرۆ به‌م یاسایه‌ كاره‌كان به‌ریوه‌ده‌چیت ،كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستیان كرده‌ پاشكۆی‌ پزیشكان ،كردیانه‌ یاریده‌ده‌ر به‌و واتایه‌ی‌ ئه‌وان نه‌بن ئه‌مان بونیان نیه‌ چونكه‌ یاریده‌ده‌ر واته‌ یاریده‌ده‌ری‌ كه‌سایه‌تیه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆ ،به‌لام خودی‌ یاریده‌ده‌ر بونی‌ نیه‌ گه‌ر كه‌سایه‌تیه‌ سه‌ربه‌خۆكه‌ بونی‌ نه‌بیت. كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ تا ئه‌و رۆژه‌ی‌ خانه‌نشین ده‌بیت ئه‌م ووشه‌ی‌ یاریده‌ده‌ره‌ی‌ پیوه‌لكاوه‌ ،وه‌ له‌رووی‌ به‌كارهینانه‌وه‌ ئه‌م نازناوه‌ داتاشراوه‌ له‌و ساله‌وه‌ تا ئیستا كه‌نزبكه‌ی‌ نیو سه‌ده‌یه‌ به‌كار ناهینریت نه‌له‌ناو هاولاتیاندا نه‌ له‌ناو كارمه‌ندانیشه‌. كه‌سایه‌تی‌ كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ ناوه‌ندی‌ دامو ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان و كۆمه‌لدا: راسته‌ كه‌ باس دیته‌ سه‌ر كه‌سایه‌تی‌ كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ وه‌ به‌ پله‌ دوو واته‌ كه‌سایه‌تی‌ پاشكۆبوون باسبكریت هه‌موو كارمه‌ندان ته‌زوویه‌كی‌ كاره‌بایی‌ پییاندا تیپه‌رده‌بیت، به‌لام ئه‌مه‌ رووی‌ واقیعی‌ راسته‌قینه‌یه‌ و تا له‌ هه‌ر شوینیك پزیشك هه‌بیت كارمه‌ند به‌ پله‌ دوو دیت،ئه‌و كارمه‌نده‌ی‌ به‌ چه‌نده‌ها سال خزمه‌ت و لیهاتویی‌ هه‌بیت ده‌بیته‌ پله‌ دووی‌ ئه‌و پزیشكه‌ی‌ كه‌یه‌كه‌م رۆژی‌ كاركردنیه‌تی‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ 1-ئاكاره‌كانی‌ كه‌سایه‌تی‌ و ناسنامه‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ كه‌ بۆی‌ دروستكراوه‌. 2-تیكه‌لاوبون و ناپله‌به‌ندی‌ پیشه‌یی‌ كه‌سایه‌تی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ 3-به‌به‌رگاكردنی‌ ناسنامه‌ی‌ پیشه‌یی‌ تر به‌ كه‌سایه‌تی‌ و ناسنامه‌ی‌ كارمه‌ندانه‌ 4-دیارینه‌كردنی‌ ئه‌رك و ماف و ده‌سه‌لاتی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ له‌بواری‌ كاركردندا 5-نه‌بونی‌ پله‌به‌ندی‌ بروانامه‌یی‌ له‌بواری‌ زانستیدا . 6-چه‌قبه‌ستویی‌ ئاستی‌ زانستی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ له‌و رۆژه‌ی‌ داده‌مه‌زرێن تا ئه‌و رۆژه‌ی‌ خانه‌نشین ده‌بن. 7- داگیركردنی‌ هه‌موو ده‌سه‌لاته‌ به‌ریوبه‌رایه‌تیه‌كان له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه‌. 8- نه‌بونی‌ یاسای‌ كاركردنی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ . 9-نه‌بونی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ كوردستان و ده‌ره‌وه‌دا . به‌لام ئه‌م ریتمه‌ شكینراوه‌ هه‌ركاتیك پزیشك بونی‌ له‌و شوینه‌دا نه‌بوه‌،له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی‌ به‌نوسراوی‌ ره‌سمی‌ دانی‌ پیانه‌نیراوه‌ ، له‌ هه‌ر شوینیك پزیشك بونی‌ نه‌بوبیت كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ دكتۆر بوه‌ ده‌رمانساز بوه‌ تاقیگا بوه‌ دكتۆری‌ تیشك بوه‌ دكتۆری‌ بیهۆشكاری‌ بوه‌، به‌لام هه‌مان كاری‌ كردوه‌ به‌بی‌ وه‌رگرتنی‌ هه‌مان ماف و ده‌سه‌لاتی‌ یاسایی‌ و به‌ریوه‌بردن و ئیمتیازاته‌وه‌ ، ئه‌م ئاكارانه‌ و گه‌لێك ئاكاری‌ تر واقیعی‌ ئه‌مرۆی‌ كه‌سایه‌تی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ دروست كردوه‌ له‌و كات و شوینانه‌،هۆكاری‌ دروست بوونی‌ ئه‌م باره‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ دوو هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ 1-كاركردنی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ دوای‌ ده‌وامی‌ ره‌سمی‌ و كاری‌ پیشه‌یی‌ تر به‌تایبه‌ت له‌ساله‌كانی‌ نه‌وه‌ده‌كاندا و رابردوودا 2-كاری‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ له‌و شوێنانه‌ی‌ پزیشك و به‌شه‌كانی‌ تر نه‌بوون 3-كاری‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ دوای‌ ده‌وامی‌ ره‌سمی‌. بۆ ناساندنی‌ كاری‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ وولاتانی‌ تردا به‌و یاسایانه‌ی‌ كاری‌ له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ده‌مه‌ویت باس له‌ به‌هێزی‌ و نا پاشكۆیه‌تی‌ كه‌سایه‌تی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ ئه‌و وولاتانه‌ بكه‌م كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستیش سه‌رپپشكن له‌ به‌راورد كردنی‌ باری‌ كاركردنی‌ كارمه‌ندانی‌ خۆمان و ئه‌وان ،چونكه‌ هۆكاری‌ ئه‌م كاركردنه‌یه‌ كه‌سایه‌تی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستیه‌ له‌لای‌ ئه‌وان و له‌لای‌ خۆمان ،بۆ سه‌ره‌تای‌ ئه‌م به‌راودكاریه‌ش به‌شی‌ په‌رستاریم هه‌لبژاردوه‌ كه‌ له‌لای‌ خۆمان كه‌مترین خزمه‌ت به‌م تویژه‌ كراوه‌ وه‌ گرنگی‌ پی‌ نه‌دراوه‌ ،به‌مه‌ۆجێك په‌رستاران زۆرترین تویژه‌كانی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ پێك دینیت ،له‌ زۆربه‌ی‌ وولاتاندا په‌رستار به‌رپرسی‌ یه‌كه‌می‌ قاوش و به‌شی‌ نه‌خۆشخانه‌كانه‌، هاولاتیان و ته‌نانه‌ت پزیشكانیش ته‌نها پشت به‌ په‌رستاران ده‌به‌ستن ،هه‌ربۆیه‌ كه‌سایه‌تیه‌كی‌ به‌هیز و پته‌ویان بۆ دروست بوه‌ . نمونه‌یه‌ك له‌ كاری‌ په‌رستاری‌ له‌ چه‌ند وولاتێكی‌ دنیادا وه‌ك وولاتی‌ ئیتالیا ،ئوردون ،هندستان ،سه‌باره‌ت به‌ كاری‌ په‌رستاران كه‌ ده‌رچووی‌ئاماده‌یین یان په‌یمانگان : به‌ش /(یه‌كێك له‌ قاوشه‌كانی‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك): •نازناوی‌ پیشه‌یی‌ /په‌رستاری‌ ئاماده‌یی‌ په‌یمانگا یان كۆلیژ •به‌ستنه‌وه‌ی‌ فه‌رمانی‌/به‌ به‌رپسێكی‌ به‌ش (سه‌رۆكی‌ په‌رستاران یان راسته‌وخۆ به‌ به‌ریوه‌به‌ره‌وه‌ (نه‌ك وه‌ك لای‌ خۆمان به‌ پزیشكیكه‌وه‌). •ئه‌ركه‌كان : به‌خشینی‌ خزمه‌تگوزاریه‌ ته‌ندروستیه‌كان بۆ هه‌موو نه‌خۆشه‌كانی‌ ئه‌و به‌شه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێكی‌ باش و خێرا ئه‌ركه‌كان و كاره‌كانی‌ : 1-پیشكه‌شكردنی‌ به‌هانا هاتنی‌ په‌رستاری‌ و چاودیری‌ ته‌ندروستی‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان،وه‌رگرتنی‌ هه‌موو زانیاریه‌ جه‌سته‌یه‌كانی‌ نه‌خۆشه‌كه‌ و داتاكردنی‌(لای‌ خۆمان ئه‌م كاره‌ زۆربه‌ی‌ پزیشكه‌ موقیمه‌كان ده‌یكات) . 2-دانانی‌ پلانی‌ په‌رستاری‌ كه‌ پێویسته‌ بگیریته‌ به‌ر به‌ گویره‌ی‌ ئه‌و انه‌ی‌ پێ‌ ی‌ ووتراوه‌ وه‌ پێشینه‌ن (ئه‌م پلانه‌ ته‌نها په‌رستاره‌كه‌و پزیشكی‌ پسپۆری‌ نه‌خۆشه‌كه‌ دای‌ ده‌نین و پزیشكی‌ پسپۆر په‌رستاره‌كه‌ سه‌رپشك ده‌كات له‌ هه‌موو كاتیكی‌ پیویستدا په‌یوه‌ندی‌ پیوه‌ بكات بۆ گۆرانكاری‌ پلانه‌كه‌ وه‌ كه‌سوكاری‌ نه‌خۆشه‌كه‌ و نه‌خۆشه‌كه‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌ له‌ به‌رپرسیاریتی‌ په‌رستاره‌كه‌ له‌ به‌ریوه‌بردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ نه‌خۆشه‌كه‌،هه‌ربۆیه‌ نه‌خۆش و كه‌سوكاری‌ نه‌خۆش ته‌نها په‌رستاره‌كه‌ ده‌ناسن و په‌یوه‌ندی‌ پیوه‌ده‌كه‌ن) •جێبه‌جێ‌ كردنی‌ پلانی‌ په‌رستاری‌ داریژراو به‌ شێوه‌یه‌كی‌ كاریگه‌ر به‌ هاوكاری‌ و چاودیری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رستاران . •هه‌لسه‌نگاندنی‌ چۆنایه‌تی‌ خزمه‌تگوزاریه‌ په‌رستاریه‌كان وه‌ راستكردنه‌وه‌ی‌ هه‌له‌كان به‌ گفتوگۆ له‌گه‌ل پزیشكی‌ پسپۆری‌ نه‌خۆشه‌كه‌. •هه‌لسه‌نگاندنی‌ پیداویستیه‌كانی‌ نه‌خۆشه‌كان وه‌ پیشه‌كه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆیان كه‌ هه‌ردوو لایه‌نی‌ په‌رستاری‌ ده‌رونی‌ و كۆمه‌لایه‌تی‌ ده‌گرێته‌وه‌،په‌رستار بریار ده‌دات كه‌ سه‌ردانی‌ نه‌خۆش بكریت وه‌یان هه‌ركاریكی‌ تر بۆ نمونه‌ . •پاراستنی‌ نه‌خۆشه‌كان له‌ توشبون به‌ نه‌خۆشیه‌كان و وه‌ پێددانی‌ هۆشیاری‌ ته‌ندروستی‌ پێیان ،نه‌خۆش ئاستی‌ هۆشیاری‌ ته‌ندروستی‌ زۆر كه‌متره‌ له‌ په‌رستار هه‌ربۆیه‌ رۆژانه‌ گوێ‌ له‌ په‌رستاره‌كان ده‌گرن وه‌ متمانه‌ په‌یداده‌كه‌ن به‌ په‌رستاره‌كه‌ ،سه‌ره‌رای‌ ئه‌وه‌ی‌ په‌رستاری‌ ئه‌و به‌شانه‌ به‌رده‌وام ده‌خویننه‌وه‌ و زانیاری‌ نوییان لایه‌ . •ئاماده‌كردنی‌ نه‌خۆش وه‌ ئاماده‌كردنی‌ كه‌لوپه‌له‌ پێویستیه‌كان بۆ كاری‌ پشكنینی‌ سه‌ریری‌ وه‌ هاوكاری‌ كردنی‌ پزیشكی‌ پسپۆر له‌ پرۆسه‌ی‌ پشكنین پزیشكی‌ پسپۆر و په‌رستاری‌ قاوش به‌یه‌كه‌وه‌ به‌سه‌رنه‌خۆشه‌كاندا ده‌گه‌رین،په‌رستاری‌ قاوش ته‌نها سه‌رچاوه‌ی‌ پیدانی‌ زانیاریه‌ به‌ پزیشكی‌ پسپۆر سه‌باره‌ت به‌ نه‌خۆشه‌كه‌. •پێدانی‌ ده‌رمان و چاره‌سه‌ریه‌كان به‌پێ‌ ی‌ رێنماییه‌كانی‌ به‌رپرسی‌ به‌ش و داخوازیه‌كانی‌ پزیشكی‌ پسپۆر،په‌رستاری‌ نه‌خۆش له‌لایه‌ن به‌شی‌ ده‌رمانسازه‌وه‌ هه‌موو ده‌رمانه‌كانی‌ پیده‌گات له‌ كیسی‌ دیاریكراو به‌ناوو كۆدی‌ نه‌خۆشه‌وه‌ واته‌ په‌رستاری‌ قاوش بۆ هیچ كاریك قاوش به‌جی‌ ناهیلیت •.جێبه‌جێ‌ كردنی‌ رۆلی‌ ئالوگۆركردن له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌كه‌ی‌ له‌كاتی‌ ته‌واوبونی‌ كاتی‌ دیاریكراوی‌ كاره‌كه‌ی‌ . •جێبه‌جێ‌ كردنی‌ پلانی‌ په‌رستاری‌ گشتی‌ (داریژراو به‌ گوێره‌ی‌ سیاسه‌ت و كاری‌ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌) •پێداویستی‌ هاوكاری‌ كردنی‌ هاورێیه‌كانی‌ . •پێشوازی‌ كردنی‌ نه‌خۆش و به‌دواداچون بۆی‌ وه‌ وه‌رگرتن و ده‌ركردنی‌ نه‌خۆش. •پارێزگاری‌ وه‌ هه‌لسان به‌ نویكردنه‌وه‌ی‌ خشته‌كان وه‌ تۆماره‌كان و فایله‌كان وه‌رگرتنی‌ نمونه‌ی‌ شیكاریه‌كان له‌ نه‌خۆش و ناردنی‌ بۆ تاقیگا وه‌ دلنیابون له‌ گه‌یشتنی‌ ئه‌نجامه‌كان و دانانی‌ له‌ فایلی‌ نه‌خۆشدا . سه‌باره‌ت به‌ گرنگی‌ دان به‌خۆ و رێك پۆشی‌ و ئاكاره‌كانی‌ رووخۆشی‌ و هتد •ئاگاداربون و تۆماركردنی‌ نیشانه‌كانی‌ نه‌خۆش وه‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ پزیشك یان به‌رپرسی‌ به‌ش له‌ هه‌ر گۆرانكاریه‌كی‌ گرنگ روبدات . •ئاماده‌كردن و پێدانی‌ مغزی‌ و تۆماركردنی‌ بری‌ شله‌مه‌نی‌ پێدراو وه‌ ده‌رچوو به‌ پێ‌ی‌ رینمایی‌ پزیشكی‌ چاره‌سه‌ر. •پیدانی‌ ده‌رزی‌ و ده‌رمان به‌ پێ‌ی‌ پێداویستی‌ . •پارێزگاری‌ كردن له‌ تۆماره‌كان و كه‌لوپه‌له‌كان و ئامێره‌كان و پێداویستیه‌ پزیشكیه‌كان له‌ به‌شه‌كه‌یدا. •.ئاماده‌كردنی‌ نه‌خۆش پێش ناردنی‌ بۆ نه‌شته‌رگه‌ری‌ وه‌ یان پشكنینی‌ وه‌ یان ناردنی‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ تر وه‌ یان ده‌رچونی‌ . •پشكنینی‌ هه‌موو كلوپه‌له‌ پزیشكیه‌كانی‌ به‌رده‌ست له‌ به‌شه‌كه‌دا وه‌ دلنیابون له‌ كاركردنیان به‌ چاكی‌ . •.هاریكاری‌ كردن له‌ كاری‌ بوژانه‌وه‌ی‌ دڵ و سیه‌كان . •.ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ به‌ش له‌ رودانی‌ هه‌ر روداویكی‌ ناوه‌خت . •.جێگرتنه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ به‌ش له‌ حاله‌تی‌ ئاماده‌نه‌بونی‌ (كاتیك پێ‌ی‌ ووتراوه‌ كاره‌كانی‌ ئه‌و بكات) •.ئاماده‌بون و به‌شداری‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌ش و كۆبونه‌وه‌ كارگێریه‌كان تایبه‌ت به‌ به‌شه‌كه‌. •پێدانی‌ رێنمایی‌ و ئامۆژگاری‌ به‌ په‌رستاری‌ نوێ‌. •له‌كاتی‌ رازینه‌بونی‌ نه‌خۆش بۆ كارێكی‌ گرنگ بۆی‌ بكرێت،پێویسته‌ هه‌ولی‌ ئه‌وه‌بدات نه‌خۆشه‌كه‌ باوه‌ر پێ‌ بینیت ،وه‌ له‌كاتی‌ ره‌فزكردنی‌ ته‌واوه‌تی‌ نه‌خۆش به‌و كاره‌ پێویسته‌ واژۆی‌ پێبكات . •پاراستنی‌ نهێنیه‌كانی‌ نه‌خۆش. •.به‌شداریكردن له‌ راهینانه‌وه‌ی‌ نه‌خۆش وه‌ دانانی‌ پلانی‌ دوای‌ ده‌رچونی‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌. •.هه‌لسان به‌ جێبه‌جێ‌ كردنی‌ ئه‌و كاره‌ پزیشكیانه‌ی‌ دوای‌ مردنی‌ نه‌خۆش دێت ،. • ئاماده‌باشی‌ بۆ حاله‌تی‌ كتوپر وه‌ك ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌. • .به‌رده‌وام هه‌ولی‌ فیركردن و زانستی‌ به‌رده‌وام بێت .
ژماره‌ی بینین:
1554
به‌روار:
09/02/2014
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌