
ده‌سپێك:
له‌دوای ته‌واوبونی ماوه‌ی وه‌یان قۆناغی یه‌كه‌می هاوسهریتی كه له‌سه‌ره‌تادا به سۆز و پیكه‌وه‌ژیانی سۆزداری و كرداره سیكسیهكان پر تام كراوه به‌لام له دواتردا شیوازی دووباره‌بونه‌وه‌ی رۆژه‌كان و پیكه‌وه ژیان ده‌رده‌كه‌ویت وه قالبی بی مه‌یلی و سه‌رقالبوون به داواكاری و پیداویستیه‌كانی ژیانه‌وه ده‌بیته ئاكاری بینراوی ئه‌و په‌یوه‌ندیه،به‌شیوه‌یه‌كی تر ئه‌و په‌یوه‌ندیه سۆزداریه به شیوازیك ده‌بیته كاری رۆتینی پیكه‌وه ژیان و گیروگرفت و كیشه‌كانی هه‌لسورانی باری خیزان ئه‌و په‌یوه‌ندییه كال ده‌كاته‌وه،وه‌ده‌ركه‌وتنی زۆری ئه‌و كیشه‌و گیروگرفتانه كه كه‌سه‌كان یان هاوسه‌ره‌كان ناتوانن خۆیان لێ ده‌ربازبكه‌ن به‌لكو باری پیداویستنی خیزانی وایان لێ ده‌كات شانی بده‌نه به‌ر ،ئه‌م بارودۆخه له خیزانهكاندا به‌شیوازی جۆراو جۆر ده‌رده‌كه‌ویت ،خیزانی وا هه‌یه به ئاشتی و بێ گیروگرفت ژیانیان به‌ریوه ده‌به‌ن له‌گه‌ل بونی ئه‌م كیشانه دا وه‌ژیانی هاوسهریتیان به‌رده‌وام ده‌بیت به‌لام خیزانی تر هه‌یه تایبه‌تمه‌ندیتی هاوسه‌ره‌كان تیایاندا به‌رگه‌ی ئه‌م بارگرانیه ناگرن و باری نائاشتی ده‌كه‌ویته خیزانهكهوه.
دوباره بونه‌وه و زیادبونی ئه‌م بارگرانیه‌ی باری هاوسه‌ری خیزانی واده‌كات یه‌كیك له هاوسه‌ره‌كان وه‌یان هه‌ردوكیان بگه‌نه ئه‌و هه‌سته‌ی تیربونی خۆشیه‌كانی ژیان له ده‌ره‌وه‌ی خیزاندایه.
زانایانی كۆمه‌لناسی باس له بوونی ئه‌م دیارده‌یه ده‌كه‌ن بۆ نمونه زانای كۆمه‌لناسی لۆك (جون لوك – 1704 - 1632 John Locke ) ئه‌م دیارده‌یه‌ی به‌شیوه‌ی كۆمه‌لیك هه‌نگاو وه‌سف كردوه، كه دوای كهلهكهبونی وه‌یان زنجیره‌ی رودانی هه‌نگاوه‌كان جیابونه‌وه رووده‌دات، لیره‌دا كۆی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی لوك ده‌ستنیشانی كردون بۆ هۆكاری جیابونه‌وه :
1-((زۆربونی گیروگرفته‌كان و پیكههلپرژان له نیوان تاكه‌كانی خیزاندا))پیكهاته‌ی خیزان پیكهاتیهكی كۆمه‌لایه‌تی بچوكراوه‌ی كۆمه‌له به‌وه‌رگرتنی لایه‌نی نزیكی لیك گهیشتنهكان و پیكه‌وه گونجان به‌لام مه‌رج نیه هه‌موو خێزانیك ئه‌م سیسته‌می باوی لێك نزیكی و لێك چونه‌ی راو بۆچون و هه‌لویستی تیا به‌رده‌وام بیت، كاریگه‌ری زیادبونی باری گیروگرفته‌كانی پیداویستی به‌رده‌وام بونی ژیانی خیزانی ئه‌و په‌یوه‌ندیه له‌یه‌ك چونه‌ی ره‌فتارو هه‌لویسته لاواز ده‌كات زۆرجار ده‌بیته دروستبونی دژایه‌تی تاكه‌كان و پیك ههلپرژان و په‌لاماردانی یه‌كتری
2-((هه‌لسه‌نگاندن و لیكدانه‌وه‌ی بابهتهكان له‌ناو خودی ده‌رووندا)) ئه‌و باره ده‌رونیه‌ی كهتاكهكانی خیزان دروستی ده‌كه‌ن یان تیایاندا دروست ده‌بیت له ئه‌نجامی راڤه كردنی كه‌سه‌كه له‌گه‌ل خودی خۆیدا ده‌رباره‌ی لیكدانه‌وه‌ی باری ژیان و چۆنیه‌تی به‌رده‌وام بونی ، وه‌زۆربه‌ی جار كه‌سه‌كه دارشتنی تایبه‌ت و پلانی تایبت بۆ ریره‌وی ژیانی داده‌نیت كه دواتر ئه‌و شێواز و پلانه نایه‌ته‌دی، هه‌ربۆیه به‌رده‌وام كه‌سه‌كه له‌گه‌ل خودی ده‌رونی خۆیدا شیوازیك وه‌رده‌گریت كه جیاوازه له‌و كه‌سه‌ی به‌شیوه‌ی بینراو هه‌لسوكه‌وت ده‌كات
3-((لیكدانه‌وه‌ی ده‌ره‌كی بۆ ناكۆكیه‌كان)) هاوسه‌ره‌كانی خیزانه‌كان به‌په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی و په‌یوه‌ندیه‌كانی تره‌وه به ده‌وروبه‌ره‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه، هه‌میشه ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ر لیكدانه‌وه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی نیوان هاوسه‌ره‌كان، په‌یوه‌ندی خیزانی واهه‌یه له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌ره‌وه به باش و سه‌قامگیر باس ده‌كریت وه كه‌متر لیكدانه‌وه‌ی ده‌ره‌كی كاریگه‌ری بۆ ده‌بیت ، به‌لام په‌یوه‌ندی هاوسه‌ری وه یان نیوان تاكه‌كانی خیزان هه‌یه كاریگه‌ری ده‌ره‌كی كاریان تێده‌كات و گیروگرفتیان بۆ دروست ده‌كات .
4-((هه‌نگاوه لیكدابراوهكانی چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفته خیزانیهكان )) زۆرجار هه‌بوه خودی تاكه‌كانی خیزانه‌كه هه‌ست به‌به‌رده‌وامی گیروگرفته‌كانیان ده‌كه‌ن و به‌لام چاره‌سه‌ری كیشه‌كان به شیوه‌ی چاره‌سه‌ری ماوه به ماوه وه‌یان پچر وه یان لێك دابراو چاره‌سه‌رده‌كه‌ن كه ئه‌م شیوازی چاره‌سه‌ركردنه كیشه‌كان به چاره‌سه‌رنه‌كراوی ده‌مێنیته‌وه هه‌ركاتیك په‌یوه‌ندیه‌كانی نیوان تاكه‌كانی ئه‌و خیزانه كه‌وته به‌ر گیروگرفتیكی نوی به‌رگه‌ی ناگرێت و كێشه خیزانیهكه دروست ده‌بێته‌وه
5-((نوستنی جیا،وه‌یان ناهاوبه‌شی شوینی خه‌وتن))یه‌كیك له‌و دیاردانه‌ی هاوسهریتی له ژیانی ئاسایی تاكه‌كانی كۆمه‌ل جیاده‌كاته‌وه هاوجیگایهتی هاوسه‌ره‌كانه،به‌هۆكاری هه‌ر بیانویه‌ك بێت وه‌ك نه‌بونی شوین به هۆی باری ئابوری خیزان و به هۆی تێكهلاوبونی شوێنی خه‌وتنی تاكه‌كانی خیزان و ههربیانویهكی تره‌وه بیت ناهاوبه‌شی شوینی خه‌وتن دوو هاوسههكه له‌گه‌وره‌ترین ماوه‌ی پێكه‌وه‌بون بێ به‌ش ده‌كات
6-((ئاماژه‌كردن به جیابونه‌وه له‌لایه‌ن ژنه‌وه بیت یان له‌لایه‌ن پیاوه‌كه‌وه بێت)) كه‌باس له جیابونه‌وه ده‌كرێت له‌نێوان هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه گه‌ر هه‌ندێك جاریش بێت ،ده‌ربرینی بۆچونی خودی ئه‌و هاوسه‌ره‌یه بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی، دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ربرینه نیشانه‌ی كزبونی په‌یوه‌ندیه هاوسهرگیریهكهیه له‌نێوانیاندا هه‌ربۆیه ئه‌و خیزانانه‌ی ئه‌م ده‌ربرینانه‌ی تیدهكهویت ده‌لاله‌تی بونی كێشه هه‌یه له‌نیوان هاوسه‌ره‌كاندا .
7-((له‌یه‌ك دابران وژیان له شوینی جیاوازدا)) هه‌ندێك جار باری بژێوی هاوسه‌ره‌كان واده‌كات ئه‌و له‌یه‌ك دابرانه دروست بێت وه‌یان هه‌ندێك جاری تر یه‌كیك له هاوسه‌ره‌كان ژیانێكی تر بۆ خۆی دروست ده‌كات له شوینیكی تر جیاواز له‌و شوینه‌ی خیزانه‌كه‌ی تیدایه،واته بونی دوو شوینی ژیان كه‌ده‌بیته هۆكاری په‌یوه‌ست نه‌بونی وه‌یان لاوازبونی په‌یوه‌ست بونی كه‌سه‌كه به ژیانی خیزانیهوه.
8- ((گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی كاتی)) ئه‌و ناكۆكیه‌ی ده‌كه‌ویته نیوان تاكه‌كانی خیزانه‌وه هه‌ندێك جار به‌شێوه‌ی كاتی چاره‌سه‌رده‌كرێت كه‌له‌گه‌ل بهرهوامبونی ژیان خودی ناكۆكیه‌كه هه‌لده‌داته‌وه، ژیانی خیزان ناكۆكی تیكهوت باری به‌رده‌وامی ژیانی ئهوخیزانه دهوهستینیت وخیزانهكه به‌ره‌و جیابونه‌وه ده‌بات به‌لام چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كان به‌شیوه‌ی كاتیش به‌هه‌مان جۆر ئه‌گه‌ری زۆره ناكۆكیه‌كه سهرههلبداتهوه.
9-((داواكاری بۆ وه‌رگرتنی جیابونه‌وه))ئه‌و خیزانانه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیان گه‌یشته ئه‌و قۆناغه‌ی لایه‌نیكی هاوسه‌ره‌كان داوای جیابونه‌وه بكه‌ن په‌یه‌وه‌ندیه خیزانهكانیان به‌ره‌و لاوازی ده‌چیت ،وهبههۆی ههرهۆكاریكی تره‌وه به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به ژیانی هاوسهریهكانیان ،به‌لام ئه‌گه‌ری لیك جیایونهوه زیاتره له‌و خیزانه گهرتهنها ئه‌و هۆكاره ی پیشوتر باسمان كرد ببیته مانه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیه.
10-((لیكدانه‌وه‌و ووتویژ له‌سه‌ر داواكاری جیابونه‌وه))ئه‌و خیزانه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیان گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ژیانی دوای لیك جیابونه‌وه بكه‌ن ،به‌و واتایه ی باس له دوای پیكه‌وه ژیان بكه‌ن ئه‌م دیارده‌یه نیشانه‌ی ئه‌گه‌ری زوو لیك دابران و جیابونه‌وه‌ی هه‌یه .
11-((داواكاری جیابونه‌وه))وه ((ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكاری جیابونه‌وه))داواكاری جیابونه‌وه به مانای ئه‌وه دێت هه‌رتاكێكی ئه‌و هاوسه‌رگیریه بیت كه داواكاری ئه‌و جیابونه‌وه‌یه ده‌كات گه‌یشتۆته مه‌به‌ستیك كه ژیانی دوای جیابونه‌وه‌كه‌ی پێ باشتربێت له ژیانی پێكه‌وه بونه‌كه ، هه‌روه‌ها ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و داواكاریه له‌لایه‌نی به‌رامبه‌ر لاوازی په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌رده‌خات و ئه‌گه‌ری جیابونه‌وه به‌هێز ده‌كات نه‌ك هێشتنه‌وه‌ی به یه‌كگرتویی .
جیابونه‌وه چییه؟؟
كۆتایی هینان به ژیانی خێزانییه به شیوه‌یه‌كی كۆتایی و هه‌میشه‌یی ،زۆربه‌ی شه‌ریعه‌ت و یاسا كۆمه‌لایه‌تیه‌كان رێگایان داوه به جیابونه‌وه وه‌ك چاره‌سه‌رێكی رزگاربون له‌و نه‌گونجانه‌ی په‌یوه‌ندی ژن و میردایهتی كه خۆشی پیكه‌وه ژیانی تێدا نه‌ماوه ،له‌به‌رئه‌وه‌ی جیابونه‌وه به چاره‌سه‌ری دووباره‌بونه‌وه‌ی كێشه‌و گیروگرفته‌كان دێت .
هۆكاره‌كانی جیابونه‌وه زۆرن وه له كۆمه‌لیك بۆ كۆمه‌لێكی تر جیاوازی هه‌یه به‌پێ ی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كۆمه‌له‌كان،ته‌نانه‌ت شێوازی رێكه‌وتن له‌سه‌ر جیابونه‌وه‌ش جیاوازی هه‌یه له كۆمهلێكهوه بۆ كۆمه‌لێكی تر،بۆ نمونه له كۆمه‌لێك كه سیفه‌تی پیاوسالاری تیا زال بێت جیابونه‌وه تاك لایه‌نه ده‌بێته مافی نێرینه و بریار به‌ده‌ست نێرینه ده‌بێت وه به پێچه‌وانه‌وه.
د.علی أبو العكیك رودانی جیابونه‌وه‌ی به‌ستۆته‌وه به‌سێ هۆكاری سه‌ره‌كیه‌وه:
1- ماوه‌ی ژیانی هاوسه‌رێتی :گونجاندن له‌گه‌ل ئه‌م هۆكاره گونجاندنێكی پیچهوانهوهییه ،به واتایه‌كی تر هه‌تا ماوه‌ی ژیانی هاوسه‌رێتی زۆربێت هه‌لی رودانی جیابونه‌وه كه‌م ده‌بیت ، وه پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته .
2-هۆكاره ده‌ره‌كیه‌كان : وه‌ك نمونه‌ش بۆ ئه‌م هۆكارانه ته‌نگه‌ژه‌ی ئابوریه كه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر رێژه‌ی جیابونه‌وه له ماوه دیاریكراوه‌كاندا .
3- ئه‌و بارودۆخه‌ی هاوسهریهكهی تیا پێك ده‌هینرێت : نمونه‌ی ئه‌مه‌ش ئه‌و هاوسهریتیهیه كه به ناپیگهیشتوی ده‌رونی و كۆمه‌لایه‌تی پێك دێت .
كاریگه‌ری هه‌لوه‌شانی خێزان له‌سه‌ر منداڵ
منداڵ وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی خێزانی گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری بهجێماوهیی ده‌بێت له‌رووی ئه‌وه‌ی ئه‌و یه‌كگرتویی خێزانه توشی هه‌ر گیروگرفتێك بێت ، دواتر كۆمه‌ل رۆلی ئه‌و كاریگه‌ریه‌ی پیوه ده‌رده‌كه‌وێت كه‌به‌سه‌ر مندالهكهدا هاتوه، منداڵ پاش ماوه‌یه‌كی ژیانی ره‌نگدانه‌وه‌ی باری خێزانیهكهی پیوه دیاره‌و هه‌لسوكه‌وتی ژیانی و پاشه رۆژی گه‌وره بونی ره‌نگ ده‌داته‌وه تیایدا ،له‌و كاریگه‌ریانه‌ی هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی خێزان به‌سه‌ر منداله‌وه هه‌یه‌تی وه‌ك:
1- لهمندالهكهدا روبه‌روبونه‌وه و ناكۆكی ناخۆیی تیا داده‌مه‌زرێت له ئه‌نجامی ئه‌و ههلوهشانهی ژیانی خێزانی‌دا وه ئه‌و منداله پالنه‌ره دوژمنكاریهكان هه‌ل ده‌گرێت به‌رامبه‌ر باوانی وه هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ.
2-له زۆربه‌ی حالهتهكاندا منداله‌كه ده‌گوازریته‌وه له باره‌گای خێزانه ههلوهشاوهكهی بۆباری غه‌ریبی ژیانی له‌گه‌ل باوكی یان دایكی له‌به‌ر ئه‌وه توشی ئه‌ركی قورس ده‌بێته‌وه له خۆگونجانی له‌گه‌ل باوه‌ژنه‌كه‌ی یان باوهپیارهكهیدا ،منداله‌كه هه‌لده‌ستێت به چه‌نده‌ها به‌راورد كردنی نێوان باوانی و باوانی نوێ ی ،ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له حاله‌تێكی تێكچونی ده‌رونی به‌رده‌وامدابێت .
3-ده‌سه‌پێت به‌سه‌ر مندالهكهدا به‌پێ ی ئه‌و باره نوێیه كه بگونجێت له‌گه‌ل داتاكانی ماله‌كه‌دا ،به‌هه‌موو جیاوازیه لایه‌نه‌كانی ئابوری و كۆمه‌لایه‌تی و ئاستی رۆشنبیریه‌وه ،كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكاری كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌سێتی منداله‌كه به پله‌یه‌كی زۆر وه كه‌سایه‌تیه‌كی رارای نا جێگیر و برینداری تیا زیندوو ده‌بێت .
4- مندالهكهش وه‌ك باوانی كه‌موكوریه‌كانی گیروگرفتی جیابونه‌وه به شیوه‌ی هه‌میشه‌ی هه‌لده‌گرێت .
5- باوه‌ری منداله‌كه به‌به‌رده‌وام ده‌بێته به‌راوردكاری نێوان خێزانه ههلوهشاوهكهی و وه ژیانی خێزانی كه مندالانی تر به‌سه‌ری ده‌به‌ن ، ههرهۆی ئه‌مه‌شه هه‌ست به كه‌می و لاوازی وبرینداربونی تیا دروست ده‌بێت ،وه‌یان ئاراسته‌یه‌كی دوژمنكارانه‌ی به‌رامبه‌ر به هه‌موو تیا دروست ده‌بێت به تایبه‌تی به‌رامبه‌ر منالی خیزانه ئاساییه‌كانی تر.
6- منداله‌كه توشی هه‌لچون و دله راوكی ده‌بیت له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی نا‌توانیت ئامانجه شاراوه‌كانی ناكۆكی نیوان باوانی لیك بداته‌وه وه یان بۆچی باوانی به‌و شیوه‌یه دژایه‌تی یه‌كتریان ده‌كرد،وه هه‌ر لایه‌نه‌و ده‌یویست به‌سه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ردا سه‌ربكه‌ویت
7-ئه‌م ههلچونهی قۆناغی مندالی ده‌بیته هۆی تیكدانی پیگه‌یشتنی ههلچونهكان و هۆشی منداله‌كه له‌به‌رئه‌وه كه‌سایه‌تیه‌كی روخاو بۆ كۆمه‌ل دروست ده‌بیت وه یان كه‌سایه‌تیه‌كی نه‌خۆش وهزیانهكهی بۆ هه‌موو كۆمه‌ل ده‌بیت.